نوسەرو ڕۆژنامەنووس.
لە ژێر ناوی عەباس مەحمود، عباس کردستانی، بابەتی بڵاو کردووە..
-لەدایکبووی21-02-1978 ی گەڕەکی مەزرەعەی #خانەقین#ه.
-خاوەن بروانامەی دیپلۆمی زمانی ئینگلیزییه.
-له12-01-1996 دەستی کردەوە بەکاری ڕۆژنامەنووسی.
-لەمیدیاکانی ئێران بەتایبەتی گۆڤارو ڕۆژنامەکانی خبرجنوب، سلام، سروش، گزارش فيلم، دنياهنر، هنرهشتم، بابەتی جیاجیای بڵاو بۆ تەوە.
-لەساڵی 98 زاینی بەرامبەر بە 1377ی هەتاوی بە هاوکاری چەندین گەنجی ئاوارەی عیراق گۆڤاری پەناهەندە بە سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی بڵاو دەکاتەوە.
-لەدوای ڕزگاری خانەقین لەساڵی 2003 گەرِاوەتەوه و بووە وەکو کادری ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان# لە مەڵبەندی خانەقین دەستبەکار دەبێت پاش ماوەیەک کە هاوکاری دەرچواندنی بووە دەبێت بە بەرێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی (خانەقی) کە یەکەمین ڕۆژنامەی ئه و شارەییە.
-پەیامنێرو هاوکاری ڕۆژنامه و گۆڤاره میدیا کانی ئاسۆ، هەفتانە، کوردستانی نوێ، هەواڵ و خەندان و Pukmedia..
-لە 15-05-2005 ڕۆژنامەی بانان کە یەکەمین ڕۆژنامەی ئەهلی مێژوویی خانەقینە وەکو بەرێوەبەری بەرپرس و خاوەن ئیمتیاز بڵاو دەکاتەوە.
-خاوەن چەندین بابەت و وتاری جیاجیای کوردییە لەرۆژنامه و گۆڤارەکانی کوردستانی نوێ، ئاسۆ، خانەقی، هاوڵاتی، ئاوێنە، سیروان، #گەرمیان#ی ئەمڕۆ، ورێزا، هەفتانە، بانان.
-ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی گۆڤاری ورێزا بووە.
-ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
-ئەندامی فراکسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانییە.
-خاوەن سێ کتێب و نامیلکەیە بە ناوەکانی(رێنوێنێ ڕۆژنامەنووس، آه پنجره، بازیچە اخر)