رۆژنیوز- زەینەب ئەرکەوازی
هەرێمی کوردستان ڕووبەرووی قەیرانێکی دارایی وسیاسی بووتەوە، کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش بەردەوامن، لێپرسراوی یەکیتی ژنانی خانەقینیش دەڵێت :"لە خانەقین ڕێژەی کوشتن و سوتان و جیابوونەوە بەگوێرەی ساڵانی تر کەمتر بوەتەوە".
مەهابات فەرمان سلێمان، لێپرسراوی یەکێتی ژنانی خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت:"لەبارەی کیشەکۆمەڵایەتییەکان وەک ژنانی خانەقین ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ ئەو ژنانەی کە کێشەیان هەیە، یاخود توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێ، ئێمەهەمیشە پێشوازیمان لێیان کردوە، توانیومانە پاڵپشتیان بکەین لەم دۆخە نەخوازراوە".
مەهابات فەرمان ئاماژەی بەوەش کرد:"لەراستیدا چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی هاتووەتە پێشمان، کێشەی خێزانیی، کێشەی ئابوری، کێشەی هاوسەرگیری، کێشەی هاوسەرگیری پێشوەخت، ئەو کچانەی کە تەمەنیان 14-16ساڵ پێش 18ساڵ کە تەمەنێکی یاسایی گونجاو ئێمە توانیومانە تەداخولاتی تێدا بکەین و کێشەکان لەنزیکەوە چارەسەربکەین".
سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی و بەراوردیان لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، مەهابات فەرمان وتی:" کێشەکان هەرزۆر زۆرن، بەڵام ئەمساڵ کەمتر بوەتەوە، چونکە کوشتنی تێدانەبوو، لەساڵانی ڕابردوو تەنانەت بەراوردمان کرد لەگەڵ ئاماری ساڵی پار و پێراریش، ئەمساڵ ڕێژەی کوشتن و سووتان و تەڵاقیش بەگوێرەی ساڵانی ڕابردوو کەم بوەتەوە".
لێپرسراوی یەکێتی ژنانی خانەقین، لەبارەی چالاکییەکانیان لە25ی نۆڤمبەر، بەرۆژنیوزی وت: "ئێمە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان، هەموو ساڵێک ئەوهەڵمەتەمان هەیە، هەڵمەتێکی باش ئەکەین بەنیازی ئەنجامدانی کۆنفراسێکێن لەئاستی هەرێما لەگەرمیان ببەسترێت بۆئەوەی باس لەداکۆکی وماف وئیمتیازاتەکانی ژنان بکەین بۆئەوەی چەند بڕیارێک لەناو ئەم کۆنفرانسە بدەین بۆ پاڵپشتی کردنی ژنان داخواییەکانیان".
مەهابات فەرمان سلێمان، لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: "داوادەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگاحکومییەکان کە پشتگیری ژنان بکەن بۆئەوەی ئەومافانە بۆژنان بگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی لەناو کۆمەڵگا هەست بەبونی خۆیان بکەن وداکۆکی لەمافی خۆیان بکەن".
24-11-2016