دواڕۆژ، هانا چۆمانی
فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت "لە درێژەی هەوڵەکانیان سەبارەت بە گەڕان و بەدواداچوون بۆ پەنابەرانی کورد و عێراقی بێ سەروشوێن، تەرمی چوار پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستانیان دۆزیوەتەوە".
ئاری جەلال سەرۆکی فدراسیۆنەی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دوای ڕووداوەکانی ئەمساڵی دەریای ئیجە کە بە هەزاران پەنابەری وڵاتان خنکان و لەناویشیاندا ژمارەیەک پەنابەری کورد هەبوون، وەک فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق گەڕان و پشکنینی زۆرمان کرد بەتایبەتیش لە یۆنان بۆ دۆزینەوەی تەرمی بیسەروشوێنبووەکانو دواجار تەرمی چوار پەنابەری تری کوردمان دۆزیيەوە".
راشیگەیاند "لە دەرئەنجامی ئەو گەرِان و پشکنینانە بۆ هاوڵاتیانی کورد و عێراقی کردمان کە لە دەریای ئیجەدا خنکابوون، فیدراسیۆنەکەمان ئاگادار کرایەوە کە تەرمی چوار پەنابەری کورد دۆزراونەتەوە، خەڵکی شارەکانی باشوری کوردستانن کە لە سێ ڕووداوی جیا جیادا گیانیان لەدەستداوە".
ئاری جەلال لەبارەی ناسنامەی تەرمەکانەوە بۆ دواڕۆژ دەڵێت" ناتوانین ناوەکانیان ئاشکرا بکەین تا ڕۆژی دووشەممە، بەڵام دوو لەتەرمەکان خەڵکی شاری هەولێرن و یەکێکیشان خەڵکی سلێمانی و ئەوەی تریشیان خەڵکی شاری کەرکووکە".
لەبارەی شوێن و کاتی خنکانیان ئاری جەلال وتی"یەکێکیان تەرمەکەی هی ڕووداوی 21 کانونی دووەمی 2016ی دوورگەی لێرۆس و تەرمی یەک پەنابەری کورد لە ڕووداوي 27 کانونی دووەمی 2016 دورگەی سامۆس و تەرمی دوو پەنابەريش ڕووداوی 4 ئەیلولی 2016 ی دورگەی سامۆسە کە لەلایەن شارەوانی دوورگەکانەوە بەخاک سپێردراون.
لەبارەی کاتی گەرانەوەی تەرمەکان بۆ کوردستان دەڵێت "بۆ تەرمی یەک لەو پەنابەرانە بەڕێوبەرایەتی بەشی پشکنینی DNA داوای سمپلی خوێن و لیکیان کردووە بە بەمەستی دڵنیایی زیاتر، بەڵام چونکە ئەو تەرمانە ژێر خاک کراون لەو وڵاتانە و گەرِانەوەیان کاتێکی زۆری دەوێت نازانرێت کەی تەرمەکانیان دەگەرِێتەوە پێویستی بەدەیان ڕێکاریی یاسایی هەیە.
- 26-11-2016