سلاوی زانست و خەبات...
خوێندکارانی خۆشەوست، مامۆستایانی بەڕێز، کارمەندانی ئازیز
لەماوەی ئەم چەند ساڵی قەیرانەدا، زۆرمان بیست کە ئەم حکومەتە لە هەوڵی چارەسەردایە بۆ قەیرانەکان، زۆرمان بیست کە لایەن و حیزبەکان لە هەوڵی ڕێکەوتن و چارەسەردان بۆ دۆخەکە، بەڵام دواجار بێ دەستکەوت وەستاوین لە لێواری مەرگی خوێندنی ئەمساڵ.
دەستەوسان وەستاوین لە بەردەم لەدەست چونی ساڵی خوێندکارێک، لە سایه ی نادووربینی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و سیاسەتی هەڵەی نەوت..
خوێندکاران، ئێمە وەک نوێنەرایەتی ئێوەی خۆشەوست، زۆر بە داخین کە گەیشتوینەتە وەها دۆخێکەوە، کە خەمی گەورەمان لە دەست دانی ساڵێکی خوێندن بێت، لە بری ئەوەی کە خەممان بەرز کردنەوەی کوالێتی خوێندن،و دروست کردنی پەیوەندییەکی پتەوی خوێندکارانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بێت
زۆر بەداخین کە ئەم پەیامە مەترسیدارەمان بۆ خوێندکاران و زانست دۆستان پێییە، کە چیتر دەرفەت نەماوە، چیتر ناتوانین چاوەڕێ بکەین تاکو حکومەت کێشەی دایک و باوک خزم و هاوڕێکانمان چارەسەر بکات، چیتر ناتوانین چاوەڕێ بکەین تاکو دۆخەکە لەبار بێت و پاشان بگەڕێینەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
بۆیە داواکارین لە ئێوەی خوشه ویست، کە هەرچەند هەموومان لە دۆخێکی خراپداین،
هەرجی زووترە بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ، بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن،و چالاک و کارایانە پیشانی سەرجەم مامۆستایانی بەین کە ئێوە خەمخۆری جدی ئەم بابەتەن، کە ئێوە بە هیچ شویەک ئامادە نین ساڵێکی خوێندنتان بفەوتێت، ئه و ڕاستییە بە مامۆستایانی خۆشەویست بگەیەنن کە ئێوە ئامادەی هەموو پاڵپشتیەکی ئەوانن، ئامادەن لە زانکۆو بەش و هۆڵەکانی خوێندن چاوەڕانینا بن، و هاوهەڵوێست بن لەسەر داوا ڕەواکانیان و ئامادەی هەموو شێوازێکی دەربڕینی نارەزای مەدەنایانەن،، شانبەشانی خوێندن
چونکە ئەگەر ئێمە لەسەر ئەم خەم ساردییە بەردەوام بین و چاوڕوان بین کە مامۆستایان به و هەوموو قەیران و کێشه و نەبوونی موچەوە بانگی ئیمه بکەنەوە، ئەوا پیتان ئەڵێم کە ساڵێکی خوندنمان ئەفەوتێت.
ئێمە هاوکات باش ئەزانین کە زۆر ینەی خوێندکاران لە دۆخێکی دارای زۆر خراپدان بەڵام دواجار، ئەبێت هەموومان بەیەک دەنگ، لەگەڵ مامۆستایان و کارمانەدان، پەیاممان بگەیەنین و زانکۆ بکەین بە وێستگەیەک بۆ فشار خستنە سەر حکومەت
خۆشبەختانە لە ئێستادا لە چەند کۆلێژو بە شێک دەوام تێیدا ئەکرێت، کە ئەوانییش، کۆلێژی یاسا و ڕامیاری و زۆرێک لە کۆلێژە پزشکییەکان و کۆلێژی ئەندازیاری و چەندین بەشی تری کۆلێژەکان، بەڵام ترسی ئێمە له و بەش و کۆلێژانەیە کە جوڵەی تێدا نییە، ترسمان له و پەرتەوازەبونەیە، کە ساڵی داهاتوو خوێندکارانی ئەم کۆلێژو بەشانە ئاهەنگی دەرچون بگێڕن و خوێندکارانی تریش تەنها سەیرکەر بن
بۆیە دوبارە داوا لە ئێوەی خۆشەیست ئەکەم کە سبەینێ (ڕۆژی یەکشەمه) بگەڕێنەوە بۆ کۆلێژەکانتان و بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە داوا لە مامۆستایانی خۆشەیست بکەین کە ساڵێکی خوێندنمان نەفەوتێت.
و لێرەشەوە پشنیارو پەیاممان.
ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ئەکەین
1. گێڕانەوەی داهاتی ناوخۆی زانکۆ، بۆ زانکۆ، و خەرجکردنی ئەم داهاتە بۆ مامۆستیان و فەرمانبەران، بەپێی پلانێکی گونجاو
2. گەڕانەوەی پارەی خوێندنی پارالێل وئێواران و ماستەرو دکتۆرا بۆ ئه و سندوقی زانکۆیە کە لە ئێستایا بوونی هەیە، و بەکار هێنانی پارەی ئەم سندوقە بۆ بەرز کردنەوەی موچەی مامۆستیان و فەرمانبەران بە ڕێژەی نزیکی لە % 50،، کە ئەمە داهاتێکی زۆرە و هەقێکی شەرعی مامۆستایە کە ئەم بڕە پارەیەی پێبدرێت..
3. هاوکاری کردنی مامۆستا و کارمەندان بە دابینکردنی (پاس) بۆ هاتوو چۆی ڕۆژانە،
بەو هیوایەی خوێندکاران و مامۆستایانی خۆشەویست بەدەم داواو پێشنیارەکانمانەوە بێن،و پێکەوە وەک هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە کە هەموومان قوربانی سیاسەتێکی نەزانانەین و گیرۆدەی دەسەڵاتێکی سیاسی بێ باکین، بتوانین فشارێکی جدی بۆ سەر هەردوو وەزەرەی خوێندنی باڵاو دارای دروست بکەین، و پێکەوە داوای مافی هەموومان بکەین، و بە هاماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستیان لیژنەیەکی کارا دروست بکەین بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندندی باڵا و دیوانی چاودێری دارای، بۆ خەرجکردنی پارەی ئه و سەرچاوانەی لە سەرەوە باسمان کردون، و بەمەش بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکەین
نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
03-12-2016