کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,321
وێنە
  123,357
پەرتووک PDF
  22,032
فایلی پەیوەندیدار
  124,490
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عیراقی فیدرالی ساڵی 2017دا
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بو
بەڵگەنامەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بو
بەڵگەنامەکان

ئەوەی لە بڕگەکانی پەیوەندار بە هەرێمی کوردستانەوە لە یاسای بودجەی گشتیی عیراقی فیدرالدا بۆ ساڵی 2017 هاتووە، پیلانێکی سیاسیی مەترسیدارە دژ بە هەرێمی کوردستان و بەداخەوە ئه و پەرلەمانتەرانەی کوردستانیش کە دەنگیان بۆ یاساکە داوە، زانیبێتیان، یان نەیانزانیبێت، سەرەڕای پێدانی زانیاریی پێویست پێیان، پێچەوانەی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران، دەنگیان بە یاساکە داوە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئەمە لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا نییە. بۆیە نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا دەبێ وشیار و ئاگاداربن و نەکەونە تەڵەی ناحەزانی کوردستانەوە و نەبنە بەشێک له و پیلانە ڕەشانەی دژ بە خەڵک و ماف و دەستکەوتەکانی و ئایندەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن‌.
بەراورکردن و لێکدانەوەیەکی سادەی ژمارەکان بەسە بۆ ئەوەی بزانین کە یاساکە لەدژی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نیە و بە هیچ شێوەیەک ئەوەی لە یاساکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ناکاتە هێندەی ئەوەی هەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوت و داهاتەکانی ناوخۆوە دەستی دەکەوێت. ئەویشی کە گوایە بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاساکه؛ حکوومەتی عیراقی فیدرال مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابیندەکات، لە درۆیەکی بێبنەما زیاتر نییە و، بەراوردکردن و لێکدانەوەیەکی ژمارەکانی فرۆشی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئه و بڕە شایستانەی لە یاساکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراون، زۆر بە ڕوونی ئەم ڕاستییە دەردەخات.
یاساکە کە لە ڕێکەوتی 4ی کانوونی یەکەم لە پەرلەمانی عیراق پەسەندکرا بەبێ ئەوەی لە هیچ قۆناغێکی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران و تەشریعکردنی لە پەرلەمانی عیراق، بەشداری بە حکوومەتی هەرێم و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بکرێت و، بێ ئەوەی داواکاری و پێشنیازەکانی حکوومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عیراقی تیادا ڕەچاوبکرێت، پێچەوانەی بنەما چەسپێنراوەکانی دەستووری عیراق بۆ بەشداریپێکردنی هەرێم لە داڕشتنی بودجەی وڵاته،‌ بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی سەرجەم گەلانی عێراق بێت بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای تەوافوق، نەک زۆرینەی ناو ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای دروست بەراوردکارییەکی شیکارانە دەخاتەڕوو لەنێوان ئه و بڕە پارەیەی کە وەک بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی ساڵی 2017دا دانراوە بەپێی تەرخانکراوەکانی خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجە، لەگەڵ ئه و بڕە پارەیەی کە حکوومەتی هەرێم لە پرۆسەی ڕاستەوخۆی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەستی دەکەوێت، لەگەڵ خستنەڕووی خەرجی مانگانەی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پەیوەندیدارە بە پێشمەرگەوە‌ کە لە بڕگەی پێنجەمی ماددەی هەشتەمی یاساکەدا‌ هاتووە، هیچ ڕوون و ئاشکرانییە و هەمان ئه و دەقەیە کە لە یاساکانی بودجەی فیدراڵی ساڵانی پێشووش هاتبوو، بەڵام بەهۆی ناڕوونی و نادیاریی ژمارەکانەوە، هیچ ساڵێک جیبەجێ نەکراوە، ئەمساڵیش نازانرێت بودجەی تەرخانکراو بۆ هێزە وشکانییەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق چەندە و ڕێژەی چەند له و تەرخانکراوە بۆ پێشمەرگەیە و ژمارەی پێشمەرگەش چەند هەژمارکراوە؟ لە ساڵی 2005ەوە سەرەڕای هەبوونی هەمان دەقی یاسایی، کەچی تائێستا تەنها یەک دیناریش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرجنەکراوە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لەوکاتەوە بە ڕێژەی 17%‌ لە دابینکردنی بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکان، بەشداربووه.
سەبارەت بە بڕگەکانی ماددەی 10 لە یاساکە، بەپێی بڕگەی 53 لە خشتەی (ه)ی هاوپێچی یاساکە، نزیکەی 6 ترلیۆن دینار بۆ ساڵی 2017 دانراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی کە مانگانە دەکاتە 496 ملیار دینار، لە کاتێکدا بڕی بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی تەواوی شایستەی دارایی یەک مانگی مووچەخۆران کە ژمارەیان نزیکەی 1 ملیۆن و 400 هەزار مووچەخۆره،‌ نزیکەی 880 ملیار دینارە، واتە مانگانە کورتهێنانی شایستەی داراییی مووچەخۆران 384 ملیار دینارە.
ئەوەی پەیوەندیدارە بە بودجەی بەکاربردنەوە، بەشی هەرێم بە بڕی 1 ترلیۆن و 610 ملیار دینار بۆ ساڵی 2017 خەمڵێنراوە، کە مانگانە دەکاتە 134 ملیار دینار، واتە لە باشترین حاڵەتدا بڕی ئه و پارەیەی کە لە بەغداد بۆ هەرێمی کوردستان دێت دەکاتە 630 ملیار دینار، ئەویش بە مەرجی بڕینی تەواوی داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم لە باج و گومرگ و ڕەسمەکان کە بە بڕی 130 ملیار دینار مانگانە دەخەمڵێنرێت له و 630 ملیار دینارە لە لایەن وەزارەتی دارایییەوە لە بەغدا، واتە لە باشترین حاڵەتدا تەنها بڕی 500 ملیار دینار دەگاتە هەرێم.
لە کاتێکدا خەرجییەکانی هەرێم بۆ یەک مانگ بریتییە لە 1 ترلیۆن و 352 ملیار دینار بەم شێوەیە:
880 ملیار دینار بۆ تەواوی شایستەی مانگانەی مووچەخۆران.
120 ملیار دینار بۆ بەرکەوتی شایستەی داراییی کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەکان.
130 ملیار دینار گەڕانەوەی قەرزی وەرگیراوی پێشەکیی فرۆشتنی نەوت.
180 ملیار دینار بۆ بودجەی بەکاربردن، لە ناویدا پارەی پترۆدۆلاری کەرکووکیش.
لە کاتێکدا حاڵەتی بەردەوامبوون لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە شێوەی ئێستا، کۆی گشتیی داهاتی چاوەڕوانکراوی مانگانە بۆ هەناردەی نەوت لەسەر بنەمای 42 دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوت و داهاتەکانی دیکەی ناوخۆ، بریتی دەبێت لە 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانە، واتە بە جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر لەوەی یاسای بودجەی 2017ی عیراقی فیدرالدا هاتووە.
بەم شێوەیە و لەبەر ڕۆشناییی لێکدانەوە و بەراوردکاریی سەرەوە، لە کاتی قبووڵکردنی هاتوو لە یاسای بوودجەی فیدرالی 2017، هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبێت و‌ ئه و بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە دێت تەنها بەشی مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات و هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی لەبەر دەستی حکوومەتی هەرێم نامێنێتەوە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن و پارەی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان و دانەوەی قەرزەکان، کە بە هەموویان 390 ملیار دیناری پێویستە.
پێشنیاری حکوومەتی هەرێم کە ڕەچاونەکرا ئەوە بوو لە بەرامبەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لە لایەن حکوومەتی فیدرالەوە و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ بەغدا، تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکرێت کە لە خشتەی هاوپێچی یاسای بودجەدا‌ هاتووە کە نزیکەی 970 ملیار دیناری مانگانەیە، هەرچەندە ئەمەش بە بڕی 50 ملیار دینار کەمترە لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕاستەوخۆ لە لایەن هەرێمەوە.
بەمەبەستی دڵنیابوون لە وردەکاریی ئەم بەراوردکارییە و خستنەڕووی دۆکیۆمێنتەکان و ڕاپۆرتەکانی شیکردنەوە، میوانداریی سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەین بۆ کۆبوونەوە و خستنەڕووی ڕاستییەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ئامادەییی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی و لە بەرامبەر دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەوا حکوومەتی هەرێم ئامادەی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدرال بە مەرجێک زیان بە هەرێم نەگات، بە پێچەوانەوە سەپاندنی هەر ئیلتزامێکی یەکلایەنە بەبێ هەبوونی ڕێککەوتنی هاوبەش، هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی ناکات.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
06-12-2016
ئەم بابەتە 5,335 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-12-2016 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-12-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-12-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,335 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!