دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پێدانی نەوتی ڕەش بە سێ کارگە و کۆگا و پاڵاوتگەی گەورەی هەرێم.
بە پێی نوسراوی ژمارە (7538) کە لە 20 کانونی یەکەم لە لایەن ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانییەوە دە کراوە ئاماژە بەوەدەکات" سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی ڕەش لە پاڵاوتگەی (کەڵەک) لەبەرئەوەی هیچ بەرهەمی نەوتی ڕەشمان نییە لە پاڵاوگەی ناوبراوەوە و بۆتە کەرتی تایبەت و خۆیان هەڵسوکەوت لەگەڵ بەرهەمەکانیان دەکەن، بۆیە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی پێدانی نەوتی ڕەش بە کۆمپانیاکانی ئەربیل ستیل و عێراق ئۆیل و پاڵاوتگەی لاناز".
هەرلە نوسراوەکەدا ئەوەشخراەوتەروو کە پێویستە پاکتاوی ژمێریاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە بکرێت تا وەکو 20 کانونی یەکەم لەو بڕە نەوتەی کە باریان کردووە لە پاڵاوگەی کەڵەک.
هەریەک لە پاڵاوتگەی لانازو کۆگای عێراق ئۆیل و کارگەی ئاسنی ئەربیل ستیل، وەک سێ گەورەترین پاڵاوتگەو کۆگاو کارگە لە هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێن کە دەکەونە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر و ماوەی چەندین ساڵە نەوتی ڕەش (فیول ئۆیل) لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن لە ڕێگای پاڵاوتگەی کەڵەکی سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی کار، لە بری ئەو قەرزانەی کە هەیانە لەسەر حکومەت.
سەرجەم ئەو شوێنانە نەوتی ڕەش(فیول ئۆیل)یان بەمەبەستی پیشەسازیی بەکاردەهێنا، یاخود دوای پاڵاوتن لە ڕێگای تەنکەر ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان دەکرد.
- 24-12-2016