خەندان- خۆشناو حسێن
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ڕایگەیاند، لە ساڵی 2016 دا 15 هەزار کیلۆمەتر، چوارگۆشە خاک-یان ڕزگارکردوه و پێشبینش دەکات بۆ ساڵی ئایندە شەڕی داعش و بەرەی نوسرە سەختتربێت.
رێدور خەلیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل ئاژانسی فورات نیوز، ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا هێزەکانیان توانیویانە ڕوبەرێکی "زۆر فراوان"خاک کە 15 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە دەستی داعش و سوپای ڕژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، ڕزگاربکەن و تئکیدی لەپەیوەندی بەهێزیان کردوە تەوە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ئەوەشی خستوەتە ڕوو، ئه و ڕووبەرەی کە ئازادیان کردووە "دەیان شار و سەدان شارۆچکە و گوند" لە خۆدەگرێت و بە سەد هەزاران خەڵک-یان لە دەستی داعش ئازاد کردووە له و ناوچانە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە و یەپەژە هێزی سەرەکیە تێیدا، لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی داعش لە ماوەی ساڵێکدا توانیویانە شاری حەسەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی ڕژێمی سوریا دەربهێنن و هەروەها ناوچەی شەدادی لە باشور وناوچەی هۆل، لە باکوری حەسەکە، شاری مەنبەج لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، شارۆچکەی تل ڕفعەت لە دەستی داعش ڕزگار بکەن هەروەها، ناوچەی شەهبا-یان لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب لە دەستی بەرەی نوسرا ڕزگارکردوە.
وتەبێژی یەپەگە دەڵێت، ئەوان لە داوی ڕزگارکرنی کۆبانێ هەنگاوی گرنگیان لە بواری دیبلۆماسیدا ناوه و پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش هەیە، کە زیاتر لە 60 وڵات دروستیانکردوە.
ڕێدور، ئاشکرایکردووە، لە سەر بنەمای پەیوەندیەکان هاوکاریان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەگرتوە و لە بواری تەکنیکیشەوە سودیان لێ وەرگرتوون،" پەیوەندی نێوان یەپەگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاستی هەرە بەرزدایە و پێکەوە کاردەکەین ئێمە لە زەمینیەوە خاک ڕزگار دەکەین و دەیپارێزن و ئەوانیش لە ڕێگای ئاسمانیەوە ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن".
وتەبێژەی یەکینەکانی پاراستنی گەل، هەڵوێستی تورکیا بە دوژمنکارانە ناودەبات و بۆ ساڵی 2017 پێشبینیدەکات شەڕ لە دژی داعش و بەرەی نوسرا لە سوریا سەخت و قورستر ببێت و داعشیش لە ڕققە لەناو بچێت.
- 31-12-2016