ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ئاماری ساڵی ڕابردووی بڵاوکردوەو ڕایگەیاند، کە لە ساڵی 2016دا، سێ هەزار و 404 سەرباز و پۆلیس کوژراون، کە 38 لەوان فەرماندەی پلەبەرزبوون، هەروەها فڕۆکەیەکی شەڕی ئیف-16، سێ کۆپتەر، هەشت تانک و 166 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشێکندراون، ئاشکراشیکردا 585 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ، لەبەیاننامەیەکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماری ساڵی 2016ی شەڕوپێکدادانەکانی لەگەڵ سوپای تورکیادا ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند:" ئێمە وەکو هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبەرامبەر پیلانی قێزەونی لەوناوبردندا بەرخۆدانمان کردووە، شەڕ لەم دواییانەدا لە ئامەد، بۆتان، دێرسیم، سەرحەدو ئامانۆسان پەرەی سەندووە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە، کە لە ساڵی 2016دا سوپای تورکیا زیاترین کوژراو و بریبنداری داوەو زیانی زۆریان پێگەیشتووەو شەڕی پرۆفیشناڵی هێزەکانی گەریلا سوپای تورکی ناچار بە پاشەکشە و شکست هێنان کردووە.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ساڵی 2016دا سەدان هاوڕێمان وەکو گەریلا ئازاد سیسەر و دەڤریم ئامەد قارەمانانە لە هێڵی ئاپۆییدا تێکۆشانیان کردووەو شەهید بوون، ئێمە یادی ئەو شەهیدە بەنڕخانەمان بەڕێزو شانازییەوە دەکەینەوە.
ئاماری ساڵی 2016 بەم شێوەیە:
هێرشەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک:
ئۆپەراسیۆنی پیادە: 323
هێرش بە فڕۆکە جەنگییەکانەوە: 406
هێرش بە کۆپتەری کوبرا: 88
هێرش بە چەکی قورسی وەکو هاوەن و تانک و تۆپ: 493
چالاکی گەریلاکان دژی ئەو هێرش و ئۆپەراسیۆنانە:
چالاکی و شەڕ: 1150 کە 160 لەوان چالاکی بوون
ژمارەی ئەو سەرباز و پۆلیسانەی کوژراون: 3404 کە 38 لەوان فەرماندەی پلەبەرزبوون
ژمارەی ئەو سەرباز و پۆلیسانەی برینداربوون: 1334
ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانەی تێکشکێندراون: 166 کە هەشت لەوان تانک بوون
ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێکلە سەربازییانە زیانیان پێگەیشتووە: 48
ژمارەی ئەو کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییانەی تێکشکێندراون: 4 کە یەک لەوان فڕۆکە ئیف-16 بووە
ژمارەی ئەو کۆپتەرانەی زیانیان پێگەیشتووە: 25، کە 14 لەوان سکۆرسکی بوون و 11 لەوان کوبرا
ژمارەی ئەو چالاکییانەی ئەنجامەکەیان ئاشکرا نەکراوە: 286
ژمارەی ئەو گریلایانەمان کە شەهیدبوون:585، 13 لەو گەریلا قارەمانانە لە شەنگال شەهیدبوون
ژمارەی ئەو گەریلایانەی بەدیلگیراون: 14
03-01-2017