ساڵی ڕابردوو شەشسەدو 64 بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی و لەسێدارەدان لەلایەن دادگاکانی هەرێمەوە دەرچووە، دوای وربینیکردنیان لەلایەن ئەندامانی داواکاری گشتییەوە ڕەوانەی دادگای پێداچونەوە کراوە، ئەوەش بەپێی وتەی دڵشاد فائیز ئەندامی داواکاری گشتی هەرێم.
ئه و وتانەی دڵشاد فائیز لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هات کەئەمڕۆ شەممە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
دڵشاد فائیز ڕایگەیاند، دەستەی وردبینی تاوانەکانی گەوران کەلە سێ دادوەر پێکدێت، لەساڵی 2016دا وردبینیان لە شەشسەدو 64 داوادا کردووە، لەهەموو سزا و بڕیارانەی وەکو زیندانی هەتا هەتایی و لەسێدارەدان کەلەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکەوە دەرچووە.
رونیکردەوە، لەساڵی 2016 دا پێنجسەد و 76 داوا لەلایەن دەستەی وردبینی تاوانەکانی نەوجەوانانەوە ڕەوانەی دادگای تەمیزکراوە، ئەوەش دوای وردبینیکردنیان لەهەموو ئه و حوکم و بڕیارانەی کەلەلایەن دادگاکانی نەوجەوانان لەهەرێمی کوردستاندا دەرچووە.
هەربەپێی ئامارەکانی داواکاری گشتی هەرێم، لەسەرەتای ساڵی 2016دا 40 دۆسیە خراوەتە بەردەم دەستەی ڕاوێژکاری بەمەبەستی ڕاوێژکردن، کەدەستەکە سەرۆکی داواکاری گشتی و دوو ئەندامی داواکاری گشتی پێکدێت.
ئەندامەکەی داواکاری گشتی زیاتر وتی "لەسەرەتای ساڵی 2016 ەوە پاڵپشت بەماددەی 30ی یاسای داواکاری گشتی ژمارە 159ی ساڵی 1979ی هەموارکراو دەستەی تانە لێدان دامەزراوە، مافی هەیە هەموو ئه و بڕیارانەی کەلە دادگاکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەکانەوە دەردەچن تانەی لێبدات، ئەوەش لەپێناو پارێزگاریکردن لەسیستمی گشتی وڵات و پاراستنی موڵکی ماڵی گشتی".
دەزگای داواکاری گشتی لەهەرێمی کوردستان، دەزگایەکی قەزائیه و لەرووی کارگێڕیەوە سەر بەوەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەرووی پێکهاتەی کارگێریەوە دیوانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێکدێت، لە پێنج دەستەی سەرەکی، وێڕای ئەوەی داواکاری گشتی لەسەنتەری پارێزگاکاندا بونی هەیە.
"دەستەی داوای مافی گشتی کەلەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەرێگەی لیژنەکانەوە کارەکانی ئەنجامداوە نۆسەدو 71 داوای سزاییان کجوڵاندووە، هەروەها فەرمانگەی داواکاری گشتی لەسەنتەری پارێزگاکاندا کارە کارگێڕی و قەزائیەکانی خۆیان ئەنجامداوە"، دڵشاد فائیز وای وت.
- 08-01-2017