دادە ماکروهی
دڵی بە قەد شارەکەی پر بوو لە خۆشەویستی
+دادە ماکرۆهی یەکێک بوو له و مرۆڤە هەست ناسک و جوانانەی کە عاشقی پواری پەروەرده و فێرکردنی پەپولەکانی کوردستان بوو لە باخچەی ساوایانی سلێمانی، دایکێکی میهرەبانی هەموو منداڵان بوو، دڵی بە قەد شارەکەی پر بوو لە خۆشەویستی و سۆز، یەکێک بوو له و مامۆستا خاوەن ئەزمونانەی کە تەواوی تەمەنی بۆ ئەوە تەرخان کرد بوو، منداڵانی ئەوساو نەوەی ئێستا، بەشێوەیەکی نوێ ی سەردەم پەروەردە بکات، بیان کات بە گوڵ بۆ نیشتیمانەکەی، دڵی ئەم کەسێتی یە گەورەیە وەک بەفری چیاکان سپی بوو، له و پێناوەشدا بوو بە باخچەی ئەوین ی پەروەردە، لەم ساڵانەدا ماڵئاوایی لە ژیان کردو بوو بە هێمای خۆشەویستی بۆ نەوەکانی.
کێ لە مام یوسف دەچێت ؟
+سستەر خاتونە،یەکێک بوو لە سسته ڕە کۆنەکان و مامانێکی دیاری شاری سلێمانی بوو، پەنجاو دوو ساڵ بە بەردەوامی سەرقاڵی ئه و کارە مرۆییە بوو، مامانی سەدان (پیاو ژن، بووک و زاوا، کچ و کوڕ) ی ئەم شارەبووە، ست خاتوونە دایکێکی میهرەبانیان بووە، ژیانی زۆر لەدایکان و کۆرپەی لە چنگی مەرگ ڕزگار کردووە، خۆشەویستی خەڵکی شار بوو، مام یوسفی مێردی زۆر ئەوین داری ست خاتونە بوو، بێ سنوور خۆشی دەویست، هەموو نازێکی دەکێشا، بە خۆرێک ناوبانگی مام یوسف بۆ خۆشەویستی ست خاتوونە بڵاو بووەوە هەرکەسێک ژنەکەی زۆر خۆش بویستایە و نازی هەڵگرتایە، پیان دەوت (هەر لە مام یوسف) دەچێت.
+بۆ یەکەم جار لە مێژووی دادی عێراق دا، ژنێک ببێ بە سەرۆکی پارێزەران لەدادگای سلێمانی، ئه و ژنە مەسیحی یە ناوی پارێزەر (بەیان عیسا یوسف) بوو.
+شەهید شەوکەت عەزیز ئەندامی باڵاای مەکتەبی سیاسی شۆرشی ئەیلول بوو، لە 01-01-1969شەهید کرا، لە ساڵی 1987 ئۆفیک بابا یوسف شەهید کرا.
+هۆمەرە کوێر، هەژارێکی مەسیحی شاری سلێمانی بوو،لە گەرەکی مەسیحی یەکان دەژیا لە نزیک سابونکەران،پیاوێکی قسە خۆشی قۆشمە چی بوو، لەماڵی خۆیان شەرابی دروست دەکرد و هەر لەوێش دەیفرۆشتەوە، بوو بە شوعی. چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ماڵئاوایی لە ژیان بکات سەردانی مەتران ی کرد، داوای پاککردنەوە ی لە گوناهەکانی کرد و گەرایەوە سەر ئاینی مەسیحی.
+مامۆستا ولێم یوحنا هونەرمەندێکی خاوەن ئەزمونی بواری مۆسیقاو دەنگ و ئاواز بوو، زۆر لە هونەرمەند بەتواناکان قوتابی ئەم مامۆستا دڵسۆزە بوون،خوێندکارە مەسیحییەکانی فێری سروودی ئاینی کرد وه و بەدەیان ئاوازی داناوە، جگە لە سەرجۆن ڵتن، فەرید عیسا، مامۆستا فرانسیس داود، ئامانج ئەزەر عیسا، هەریەکەیان بەسەلیقەی خۆیان خزمەتیان کردوە.
+کامەران ئیسحاق پەری.لە ساڵی 1975
لەدایک بووە، لاوێکی ڕۆح سوک و هێمن و زرنگ بوو، شارەزای مێژووی مەسیحییەکانە، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە کۆلێژی زانستی مرۆڤایەتی تەواو کرد، ئرندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری مرۆڤا یەتی بوو،
مەڵبەندی ڕۆ شنبیری مەسیحی
لە1992مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە سەردەستی چەند مەسیحی یەک دروست کرا، کە لە هەندەرانەوە گەرانەوە بۆسلێمانی،لە سەرەتادا ناوی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەکی مەسیحی بوو.دواتر ناوەکەیان گۆڕی،لە سەرەتای کارکردنی ئەم مەڵبەندە دوو ڕای جیاوازسەریان هەڵدا، ڕای یەکەمیان :(عەقڵە سەلە فی)یە دوا کەوتوە کە ی ناومەسیحی بوو، هەمیشە دژایەتی دروست بوونی مەڵبەندەکەی دەکرد،رای دووەمیان :(گەنجە خوین گەرمە مەسیحی کان بوو، کە دەیانویست ئه و مەڵبەندە بکەن بە بنکەیەکی ڕوناکبیری گەورەی مەسیحی لە شارەکەدا)، بە هۆی سەرهەڵگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجە مەسیحی یەکان بۆ هەندەران،هەندێک لە مەسیحی یەکان وەک بزوتنەوەی ئاشوری لە سەرئاستی کارەکانیان دژایەتی زۆرخراپی ئەم مەڵبەندەیان کرد،کامەران ئیسحاق پەری لە گەڵ چەند هاورێ یەکی توانیان لیژنەی لاوانی مەڵبەند پێک بهێنن.لە 06-01-1995 دا یەکەمین کۆنفراس پێک بهێنن، ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوو.
1- بەشار عە بولواحید سەرۆکی لیژنە
2- کامەران ئیسحاق پەری جێگری یەکەم
3- ئارام عیسا جێگری دووەم
4- پارێزەر بەیان عیسا ئەندامی لیژنەی باڵا
5-باسل حنا ئەندامی لیژنە
هەر ئەوساڵە توانیان ژمارە (0) ی گۆڤاری (رێگای ڕووناکی)دەربکەن، خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا فوئاد ئەسکەندەر بوو. کامەران ئیسحاق پەری سەر نووسەر بوو ' مەسیحی یەکان پەرۆشی گۆڤارەکە نەبوون، ڕەخنەیان تێگرتن، لیژنەی لاوانی مەڵبەند هەڵوەشایەوە و ئەندامەکانی پەرتەوازە بوون.
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود