دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەمممە کونسوڵی کۆریای باشور لە هەولێر بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی هاوچەرخی پەروەردەیی دانا کە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە کە لەو کۆمەڵگا پەروەردەییەدا خوێندکاران لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە تا قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن تیایدا درێژە بەخوێندن بدەن.
ئەمڕۆ لە سەردانێکدا پارک یۆنگ کیو، کونسوڵی کۆریای باشور لە هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کردو دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی دیاری پارێزگاکە دواتر لە ڕێو ڕەسمێکی تایبەتدا بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی هاوچەرخیان دانا کە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە کە پڕۆژەکە خێرخوازییە لەلایەن ئاژانسی کۆیکای کۆرییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
دوابەدوای دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگا پەروەردەییەکە کونسوڵی کۆریای باشور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، بە تەواو بوونی ئەم کۆمەڵگا پەروەردەییە دەتوانرێت منداڵان لە باخچەی ساوایانەوە لەو کۆمەڵگەیەدا وەردەگیرێن و تا قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵەبجە بۆ ئێمە واتای ژیانە و دوای نزیکەی سێ دەیە لە کارەساتی کیمیابارانی ئەو شارە، ئێستا ژیان و پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون دەبینین، بۆیە بەئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین هاوشێوی شارەکانی دیکەی کوردستان خزمەت بە شاری هەڵەبجەش بکەین.
- 17-01-2017