دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم نزیکەی شەش تریلیۆن دیناری لە 42 بانکدا بردووه و بەکاریهێناوه و هیچیان تێدا نەهێشتووە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان لەفرۆشتنی بەرمیلێک نەوت تەنها 50% پارەی ئه و بەرمیلەی بۆ دەمێنێتەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان لەمەسەلەی نەوتدا پێشەکییەکی هەڵەی داڕشتوە و ئەنجامی هەڵەشی داوە بەدەستەوە".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، له و 600 هەزار بەرمیلەی نەوتی ڕۆژانەی هەرێم دەیفرۆشێت تەواوی پارەکەی نایەتەوە دەست خۆی و کۆمەڵێک ئیلتزامی لەسەرە کەزۆر ئەستەمە بتوانێت وەک عێراق بێت، نرخی ئه و نەوتەی هەرێم دەیفرۆشێت بەراورد بەعێراق کەمترە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئاشکراشیکرد، لەهەرێمی کوردستان گرێبەستەکان هاوبەشن، هەرێمی کوردستان لەبەرمیلێک نەوت تەنها 50% پارەی ئه و بەرمیلەی بۆ دەمێنێتەوە، هەموو بەرمیلێک نەوتی هەرێم تێچووی زیاترە لە نەوتی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 7 دۆلار کەمتر لەبرێنتی ئەمریکی دەیفرۆشێت، بەڵام هەرێمی کوردستان نرخی نەوتەکەی کەمتر لە 10 دۆلار لەنەوتی برێنت دەفرۆشێت و تادەگاتە بەندەری جەیهان تێچوی زیاترە، نەوتی هەرێمی کوردستان زۆربەی نەوتە سەقیل و قورسەکە زیاتر ئەوە هەناردەی دەرەوە دەکات، نەوتە خەفیفەکەش دەدرێت بەکۆمپانیاکان بۆ بواری پاڵاوتن، یان دەدرێت بەحسابی کۆمپانیاکانی نەوت لەجیاتی تێچووی بەرهەمهێنان.
ئاماژەش بەوەدەکات، عێراق یەدەگی نەقدی سەرو و 50 ملیار دۆلاره و یەدەگی ئاڵتونی هەیە کەسەر و 89 تەنه و عێراق خاوەنی سیادەیه و قەرزی دەدرێتێ، بەڵام هەرێم هچ کام لەوانەی نییە.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، عێراق توانای لەڕادەبەری هەیە لەمەسەلەی نەوتدا دەتوانێت پێش هەناردەی نەوتەکەی پارە وەربگرێت، کە لەئێستادا لەگەڵ چین و هندستاندا ڕێککەوتنی هەیە.
ئه و ئەندامەی لیژنەی دارایی، ڕوونیشیکردەوە، هەر پارە و قەرزێک یان مینحه و یارمەتییەک بە قەرز یان بەنەقد یان بەشێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە بدرێت بە عێراق، ئەگەر بۆ پاڵپشتی بودجەی عێراق بێت هەرێم تێیدا هاوبەشە، بەڵام مەرج هەیە لەشەراکەتەکەدا ئەوەش ئەوەیە هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا بکات کە ڕادەستی ناکات هەرێم مەحروم دەبێت لەبودجەی گشتی عێراق و مافی وەرگرتنی ئه و قەرزەی نییە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، جەخت لەسەر ئەوه دەکاتەوە، بەغدا ناهێڵێت هەرێم سودمەندبێت له و قەرزانە، چونکە هەرێم وا مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات کە ئه و دەوڵەتی فیدڕاڵه و عێراق هەرێمێکە.
ناوبراو، وتیشی "هەرێم ناتوانێت پارەی یەدەگی عێراق وەربگرێت، ئه و مافەشی نییە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ عێراق ڕێکبکەون قەرزەکە بداتە بانکێک و بانکەکە بیدەنە حکومەتی هەرێم دەبێت، بەڵام بەداخەوە هەرێم پارەی هەموو بانکەکانی بەکارهێناوه و هیچیان تێدا نەهێشتوە، نزیکەی شەش تریلیۆن دینار لە 42 بانکدا بووە حکومەتی هەرێم هەموی بردووە".