دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سەرۆکی لقی هەولێری زێڕینگرانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەهۆی فشارەکانمان بۆ کەمکردنەوەی باجی سەر هاوردەکردنی زێڕ، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا 30 هەزار دینار لەسەر هاوردەکردنی زێڕ کەمبکاتەوە.
ئومێد ئەحمەد، سەرۆکی لقی هەولێری زێڕینگرانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر باجی سەر هاوردەکردنی زێری لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە زیادکرد، بەڵام بە فشاری سەندیکای زێڕگران و لەبەر مەترسی کەمکردنەوەی ئەو بازرگانییە، حکومەتی هەرێم ئەمساڵ باجەکەی کەمکردەوە".
وتیشی "کەمکردنەوەکە بەشێوەیەکە، هاودەکردنی هەر کیلۆیەک زێڕ لەرێگەی کۆمیانیاکانەوە 30 هەزار دینار کەمکراتەوە واتە ساڵی ڕابردوو بڕی 180 هەزار بۆ هاوردەکردنی یەک کیلۆ زێڕ باج وەردەگیرا، بەڵام بۆ ئەمساڵ کراتەوە 150 هەزار دینار".
ئەو بەرپرسەی سەندیکای زێڕینگران، ئاماژە بۆ ئەوەشکرد لەمەساڵدا هاوردەکردنی یەک کیلۆ زێر لەرێگەی کۆمپانیاکانەوە بەسەرجەم گومرگ و ڕسوماتەوە دەگاتە 215 هەزار دینار.
- 21-01-2017