کۆمپانیای گەنەل ئینەرجی پشکەکانی لە هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە سەرمایەکەیدا توشی لاوازی بۆتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمیشەوە شایستە داراییەکانی هەناردەکردنی نەوتی دوادەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای گەنەل ئینەرجی ڕایگەیاند کە دەستبەرداری قازانجەکانی مۆڵەت لە کوردستانی عێراق دەبێت لەکاتێکدا زیانەکانی لە وەبەرهێنانەکانیدا کەم دەکاتەوە لەسەروبەندی لاوازی لە پشکەکانی و دواکەوتنی شایستە داراییەکانی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.
لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە بڕیاریداوە لەسەر فرۆشتنەوەی (40%)ی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی (چیا سورخ) بە (Petoil)ی هاوبەشی و فرۆشتنەوەی (40%)ی پشکەکانی بیرەبەهارە. ئەگەر هەیە هەردووکیشی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەزامەندی لەسەر نیشان بدرێت.
کۆمپانیای گەنەل هۆشداری ئەوەشیداوە لەوەی بڕی زیانەکانی لە 2016 لە هەردوو کێڵگەی چیاسورخ و میران و کێڵگەی غازی بنەباوی زیادیکردووە لەکاتێکدا هەوڵ دەدات بۆ فرۆشتنەوەی پشکەکانی لەو کێڵگە غازییانە.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی پێشبینیشی کردووە، بۆ ساڵی 2017 توانای بەرهەمهێنانی بۆ (35 - 43) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمببێتەوە، کە ساڵی پار ئاستی بەرهەمهێنانی گەیشتە نزیکەی 53 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیا گەنەڵ ئینەرجی خاوەنی 44%ی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق و 25%ی پشکی کێڵگەی نەوتی تاوکێیە، ئەمەش بەگوێرەی ڕێککەوتنی پێشووی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
- 25-01-2017