- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کاری جدییان بۆ داهاتووی خوێندکاران کردووەو دڵنیاییش دەداتە خوێندکاران لەڕووی ئەزموونەکانەوە هیچ لایەک زەرەرمەند نەبن، لەبارەی خەرجکردنی پارەی هاندانی مامۆستایانیش دەڵێت "لەداهاتوویەکی نزیکدا پارەکەیان پێدەدرێت".
- لەکاتی کارکردن، کارمەندێکی سیانەی پیشەسازی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەناوی عەبدولڕەحمان عوسمان، تەزووی کارەبا لێیدا و بەو هۆیەشەوە هەردوو دەستی لەدەستدا.
- جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال ڕایگەیاند، بەگومانی جموجۆڵی داعش لەناوچەیەکی چۆڵی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی، هێزەکانی حەشدو پێشمەرگە بەئاراستەی یەکتر تەقیانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
- سائیب سەلام وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، مین بەفەرمانبەرێکی شارەوانی سلێمانیدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە جەستەی بووە بەچەند پارچەیەکەوەو دواتریش گیانی لەدەستداوە.ئەو فەرمانبەرە ناوی ڕزگار حەمەڕەحیم-ە لەشارەوانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی دەوام دەکات، لەدایکبووی ساڵی 1967ە.
- لەشارۆچکەی بێگری سەر بەشاری وانی باکوری کوردستان، محەمەد عەلی تونج، هاوسەرۆکی شارەوانی بێگری و شەش کەسی دیکە بە بڕیاری دادگا زیندانی کران.
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج، هێرشی چەتەکانی داعشیان بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژئاوای منبج، پوچەڵکردەوە و شەش چەتەش کوژران.
- لە شارۆچکەی خەلفەتی سەربە پارێزگای ئورفا لە باکوری کوردستان پێنج کەسی دیکە لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی دەستگیرکران.
- هێزی سەربازی سوپای تورک ئاماری شەش مانگی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی ئاشکرا کرد، کە 53 سەربازیان کوژراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ئاکەپە پێشتر وتبوی هەتا هەفتەیەکیتر باب دەکەوێت، بەڵام ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ شەڕ لە دەورووبەری باب گەورەتر دەبێت.
- ئەمڕۆ دادگای قورسی شاری ئستەمبوڵ بەبانگەشەی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە لە کتێبەکانیدا، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئارەزوو دەمیر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس سەپاند.
- دادگای دووەمی سزای قورسی شاری وان، بڕیاری زیندانیکردن و دەستگیرکردنی بەزۆری بۆ هەریەکە لە ئادەم گەڤەری و لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری هەدەپە دەرکرد.