دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەماوەی یەک مانگ و شەش ڕۆژدا لە پارێزگای هەولێر هەشت تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە و پۆلیسیش توانیویەتی تاوانبارانی حەوت تاوانی کوشتن دەستگیربکات.
عەبدولخاڵق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند "لە سنووری پارێزگای هەولێر لەماوەی مانگێک و شەش ڕۆژدا لە ساڵی 2017، شەش تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە و لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردووشدا دوو تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە".
وتیشی "ئه و کەسانەی تاوانەکانیان ئەنجامداوە سەرجەمیان دەستگیرکراون".
لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژانی مەلا محمود عوسمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتی "مەلا مەحمود عوسمان لەلایەن کەسێکی نەناسراوە تەقەی لێکراوە و کوژرا، ئەم ڕووداوەیان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە و دواتر وردەکاری لەبارەی دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە ئاشکرادەکرێت".
ناو و تەمەنی تاوانبارەکان:
1. کوشتن
تاوانبار (ه.ن.ب)، تەمەن (36)ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بەکوشتنی ئامۆزای خۆی، لەسەر کێشەی خێزانی، لە مەلائۆمەر.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (406) لەیاسای سزادان.
2. کوشتن
تاوانبار(أ.أ.أ)، تەمەن (17)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار(ر.م.ف)، تەمەن (17)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار(ع.م.و)، تەمەن (17)ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە کوشتنی هاوڕێیەکی خۆیان، لە دارەتوی نوێ،
تاوانباران بەندن بە پێی ماددە (405) لە یاسای سزادان.
3. کوشتن
تاوانبار (أ.س.ص)، تەمەن (25)ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوه بە کوشتنی هاوڵاتیەک بە چەک لەسەر کێشەی کۆمەلایەتی،
تاوانبار بەنده بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزدان.
4. کوشتن
تاوانبار (غ.ز.ع)، تەمەن (24) ساڵ، پیشە کاسب،
ئەم تاوانبارە هەڵساو بە کوشتنی خوشکی خۆی، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی،
تاوانبار بەنده بەپێی ماددە (406) لەیاسای سزادان.
5. کوشتن
تاوانبار (ش.ج.م)، تەمەن (27)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ی.ع.أ)، تەمەن (25)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ف.ح.گ)، تەمەن (29) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە کوشتنی هاولاتیەک لە گوندی کەوەرتان،
تاوانباران بەندن بەپێی ماددە (406) لەیاسای سزادان.
6.کوشتن
تاوانبار (م.ف.س)، تەمەن (35) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە هه لساوە بەکوشتنی ئافرەتێک و بریندارکردنی مێردەکەی،
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان.
7. کوشتن
تاوانبار (ه.ر.ق)، تەمەن (29)ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە به کوشتنی هاوڵاتیەک بە ڕووداوی هاتوچۆ، دواتر ڕادەکات، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (244)ی هاتوچۆ لە یاسای سزادان.
- 06-02-2017