ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بوو، هەفتەی جارێک دەردەچوو لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922 (#02-08-1922#)یەکەم ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024 (#02-08-2024#)، 102ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتیی، و نەتەوەیی سەربەخۆ بوو، کە لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922لە شاری سلێمانی یەکەم ژمارەی بڵاوکرایەوە.
موستەفا پاشا یاموڵکی سەرنووسەری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بوو، ئەم ڕۆژنامەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەتی کرد، و ناوەرۆکەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و تورکی بوو، تاوەکوو لە ساڵی 1926ڕاگیرا.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بووە و هەفتەی جارێک دەرچووە.
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بووە ڕۆژنامەی فەرمی زمانحاڵی حکومەتی دووەمی کوردستان، سەردەمی شێخ مەحمودی حەفیدی مەلیکی کوردستان لە پاش هاتنەوەی شێج مەحمودی حەفید لە هندستان.
[1]