هەفتەنامەی ژیان: لە سلێمانی ساڵی 1926 تا 1938 بۆ ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بووە و بە چوار قۆناغ 553 ژمارەی لێدەرچووە، لە قۆناغی یەکەمدا #جەمیل سائیب# و محەمەد ئەدیب سەرپەرشتیان کردووە، لە دوا قۆناغیشدا پیرەمێردی نەمر سەرپەرشتی کردووە. ڕۆژنامەکە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە کۆکردنەوەی نووسەران و دەربڕینی داواکاری و ناڕەزایەتییەکان، تەنانەت بە هۆکاری خۆپێشاندانە گەورەکەی ڕۆژی #06-09-1930#ی بەردەرکی سەرا دادەنرێت.
[1] [2]