دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
#وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو# ئاشکرایکرد دوای هەواڵپێدان لەلایەن جوتیارێکەوە، دەیان تەن مریشکی مرداربوو کە هاوردەی کوردستان کرابوو، ڕەوانەی وڵاتی دایک کراونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ (11) شوباتی 2017 بڵاویکردۆتەوە جوتیارێکی ناوچەی پشدەر-بیتوێن هەواڵی هاوردەکردنی دەیان تەن مریشکی مرداربوەوەی بۆ کوردستان گەیاندۆتە عبدالستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم.
دوای گەیاندنی ئەم زانیاریانە لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لێپرسراوی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاسپێردراوە بۆ دەستکردن بە بەدواداچوون و مریشکە مردارەووەبوەکام گەڕێنراوەتەوە بۆ وڵاتی دایک (ئێران).
بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ئەو مریشکە مرداربوەوانە لە ڕێگەی چەند خاڵێکی سنوریی نا فەرمییەوە هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، ئەو کەسەش کە مریشکەکانی هاوردەی کوردستان کردبوو سزای مادی دراوە.
11-02-2017