- لە دانیشتنی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر پرۆژە بڕیارێکدا، کە بەپێی ناوەرۆکەکەی حکومەتی ناوەند پابەند دەکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران بدات، هاوکات ئەو پارەیەش هاوتای پارەی جوتیارانی پارێزگانی تری عێراق بێت.[1]
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای #دهۆک# لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، لەهەرێم دیموکراسی خراپ بەکارهاتووە و سەروەری یاسا وەک پێویست نییە.[1]
- لەکاتی ڕوماڵکردنی موشەکبارانکردنی سەربازانی عێراقی لەلایەن چەکدارانی #داعش# یەکێک لە بۆمبەکان لە نزیک کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسی ناوخۆ و بیانی دەکەوێتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس ژەهراوی بوون.[1]
- هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکرات دەبەپە جەختی لەوەکرد لە شارەکانی باکوری کوردستان زورینەی دەنگی نەخێر دەردەکەوێت و دوو لەسەر سێی کوردەکانی ناو #ئەکەپە# دەنگی نەخێر بەکاردەهێنن بۆ گۆڕانکارییەکانی دەستوری تورکیا.[2]
- بەشێک لە #پێشمەرگە دێرینەکان# ئیدانەی پەلاماردانی شارەدێی #خانەسۆر#-ی سەر بە شارۆچکەی #شەنگال#-یان کرد.[3]
- خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەرامبەر بە بڕیاری قایمقامیەتی ئەو شارە بۆ دامەزراندنی پالاوگەی نەوت لە دەوروبەری دەریاچەی #زرێبار# ناڕەزاییان نیشاندا.[3]