ئیسماعیل فەرەج ئەحمەد
سیستەمی کۆمەڵایەتی شێوازێکە لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیی. ئامڕازێکە لە توانایدایە بونیادی کۆمەڵایەتی جێگیر و بەردەوام بکات. ئەترۆپۆلۆژیەکان پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو بنەما گشتیانه واژۆئەکەن کە کۆمەڵگە لە پێناوی جێگیری و بەردەوامی و پارێزگاری بونیادی کۆمەڵایەتیاندا بەتێکڕا لەسەری هاوڕان و لەگەڵ سیستەمی سیاسی و ئابوری و ئایینی و یاسادا تێهەڵکێشی ئەکەن و وەزیفەی گشتی لێوەدائەڕێژن. بەکورتی سیستەمی کۆمەلایەتی ئەو ئامڕازەیە هەموو ئەو بنەمایانەی لەخۆگرتوە کە سیستەمەکەی بە گشتی پێکهێناوە، ئەرکی سەرەکی کارکردنە بۆ جێگیربوونوبەردەوامبوونیکۆمەڵگەوشارستانیەتەکەی[1]
ئەگەربمانەوێت چەسپاندنی کۆمەڵایەتی social controlباسبکەین و بە سیستەمی کۆمەڵایەتی بەراوردبکەین ئەوە چەسپاندنی کۆمەڵایەتی لە بواری خۆڕاگری و زاڵبون بەسەر خوددا نزیکئەبینەوە، ئەمه جۆرێکە لەو دەسەڵاتەی مانای کۆنترۆڵکردنی یاخود ڕاگیرکردنی ڕەوشی ناوازە و ناجۆری تاکەکەسی لەخۆیدا کەڵەکەکردووە، لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵی دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، شارستانی و سایکۆلۆژی ئەبینێت. چەسپاندنی کۆمەڵایەتی وەکیەک مامەڵە لەگەڵ تاکەکەس و کۆمەڵگەدا ئەکات. تا ڕەسەنایەتی بونیادی کۆمەڵایەتی و جێگیربوونی پەیوەندیه کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگە دانەڕمێت و ڕاگیراوبێت، بتوانرێت ئاسودەیی ژیانی کۆمەڵایەتی مسۆگەر بکات.
چەسپاندنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک بنەما و بابەتی یاسایی ئاساییە و سەرپەرشتکاری زۆر بواری ڕکخستنی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەکات. پێناسەی ئەم زاراوەیه ئەگەڕیتەوە بۆخودی مانای زاراوەکە خۆی لەو ڕوانگەیەوە مرۆڤ لە ژیانیدا پیویستی بە ڕێکخسنی پەیوەندیەکانی هەیە تاوەکو بتوانێت لە سۆنگەی ئەو پەیوەندیانەوە مامەڵە و هاوسەنگی کۆمەڵایەتی بپارێزیت؛ ئەمەش پێویستی بە بنەمایەک هەیە کە کرۆکەکەی بەڕێزگرتن و هاوسەنگی پێویست و چاودێری ئەندامانی کۆمەڵگە ئاخنرابێت.
لەم ڕوانگەیەوە هەوڵ ئەدەم بە شیوەیەکی کورت لەدوو سۆنگەوە هەندێ بنەما و لایەنی ئەم کردارە ئاشکرا بکەم:
یەکەم: سۆنگەی گروپە سەرەکیەکان، کە خێزان و دەستەی هاوڕێیان و.. هتد ئەگرێتەوە، سۆنگەی ئەم گروپانه زیاتر لە کۆمەڵگەی سەرەتایی و نیمچە سەرەتاییدا بوونیان هەیە، بە هۆی سنورداری ژمارەی ئەندامەکانیانەوە، کە پەیوەندی و یەکانگیری کۆمەڵایەتی لە ناویاندا ڕاستەوخۆیه، ئەو داب و نەریت و بەها دیاریکراوانە پەیڕەوئەکەن کە خۆیان بڕیاریان لەسەرداوە. بۆیه ئەم شێوە کۆمەڵگانە تاڕادەیەک یەکانگیرن و بەئاشکرا چەسپاندنیان تێدا دەرئەکەویت.
دووەم: سۆنگەی گروپە لاوەکیەکان، کە خوێندنگا و کۆمەڵە و ڕێکخراوە هەرەوەزی و سەندیاکایی و شوێنه ئاینیەکانی وەک مزگەوت و دێر و پەرستگاکان ئەگرنەوە. ئەم گروپانە زیاتر لە کۆمەڵگە پێشکەوتو پیشەسازیەکاندا هەیە، ژمارە و ڕەچەڵەک و ڕۆشنبیری مادی و کۆمەڵایەتیان تیادا جۆراوجۆرە[1]
لەکاتی وونبونی دەسەڵاتی یاساییدا چەسپاندن زیاتر خۆی دەرئەخات. زۆر لە بیرمەندە سەرەتاییەکانی ئەم بوارە بەتایبەتی تۆماس هۆبز و جۆن لۆک و جان جاک ڕۆسۆ، تیشکیان خستۆتە سەر بواری چەسپاندنی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا، پێیانوابووە خەڵکی لە پیناوی پوکانەوەی دژایەتی و پاکتاوی هاوڕێیەتی و کوشتوبڕو بەدەستهێنانی پێگە و دەسەلات سەپاندندا، پێویستیان بە دروستکردنی هێزێک هەبووە کە کۆمەڵگە شۆڕەندی بێت و ببێتە بنەمای داڕشتنی جۆرە یاسایەک، کە مافەکانیان پارێزراو بکات و جیاوازی نێوانیان دیاری بکات و بەرەوڕووی فەرمان و ئەرکی پێویستیان بکاتەوە. ئەم هێزەش لە چەسپاندا خۆی بینیوەتەوە پاشان گەشەی کردووە بۆ بواری دەسەڵات[2]. چەسپاندنی کۆمەڵایەتی زۆر بوار ئەگرێتەخۆی لە دیارترینیان لایەنی سیاسی و یاسایی و ئاینیە کە هەر لایەنێکیان وابەستەیە بە مۆرس (العرف) و بەها و داب و نەریتی کۆمەڵگەکەوە. ئەتوانرێت لەم لایەنانەوە بنەمای پێکەاتەی گەشەو پێشکەوتن و گۆڕانکاری پەیوەندیە سەقامگیر و دابراوەکانی ڕۆشنبیری مادی و کۆمەڵایەتی دیاری بکرێت. لێرەدا چەسپاندن مانای توانای ڕاگرتنی لادان و بەرهەڵستی ناجۆری و شەختەبوون ئەگرێتەوە، کە بە هاوکاری و پابەندی پەیوەندیەکان برەو بە لایەنەکانی تری ڕۆشنبیری ئەدات. تا ئەو کاتەی لە شێوەی یاسادا خۆی دەرئەخات و شوێن بە بارە خوڵکی و سۆنگە چەقیوەکان لەق ئەکات.
سیستەمی کۆمەڵایەتی لەچەند پێکەاتەیەک پێکدێت لەوانە:
1-سیستەمیئابوری، بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لەو لایەنە بەرفروان و چالاکیە مرۆڤانەیەی بە سود وەرگرتن لە سەرچاوە سروشتی و دەستکردەکانەوە. ئەم سیستەمە وابەستەیه بەو تەرز و بنەمایانەی داخوازی و پێداویستیەکانی مرۆڤ و ژینگەکەی ئەهێنێتەدی. بەمانای گرنگیدانە بە بەرهەم و خزمەتگوزاری و دابەشکردن، بە شێوەیەکی ڕێکخراو لەناو بەشەکانی ڕۆشاکی کۆمەڵایەتیدا. سیستەمی ئابوری بەپێی فاسەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە و گەشەی بیر و پێوسیتیەکانی سەردەم لە گۆڕاندایە. سیستەمی ئابوری لەلایەک ئاماژە بە پەیوەندی نێوان سیستەمی ڕێکخستنی کۆمەڵگە ئەکات و لەلایەکی ترەوە ڕێکخستنێکی ڕۆشنبیری و شارستانی کۆمەلایەتی گشتیە. لێرەوە سیستەمی ئابوری خەسڵەتێکی گرنگ لە کرۆکی خۆیدا بونیادئەنێت، کە بۆ هێنانە کایەی هاوسەنگی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژی لە هەوڵداندایە.
سیستەمی سیاسی لای ئەنترۆپۆلۆژیەکان بە سێ جۆر دابەشکراوە، ئابوری کۆمەڵگەی سەرەتایی. بریتیە لەو سیستەمەی کە بەلایەنی کەمەوە خواردن و پۆشاک و شوێنی حەوانەوە بۆ مرۆڤ مسۆگەر ئەکات، کە ئەکرێت بەچوار بەشەوە:
یەکەم: ئەو کۆمەڵگانەی متمانەیان لەسەر ڕاوشکاو و بەروبومی سروشتیە
دووەم: ئەو کۆمەڵگانەی متمانەیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵە
سێیەم: ئەو کۆمەڵگانەی متمانەیان لەسەر کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەلە پێکەوە
چوارەم: ئەو کۆمەڵگانەی متمانەیان لەسەر پیشەسازی و بەرهەمداری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە.
دیارە دەرکەوتنی ئامێر و ئامڕاز و کەرەسەی پێشکەوتو بۆ بەرهەمهێنانی بواری جۆراوجۆر، بۆتە فاکتەری گەشەی شێوازی ئابوری و لە چەند لایەنێکەوە سیستەمی ئابوری پێشخستووە. پاشان تایبەتمەندی و هاتنە کایەی زانست و شۆڕشی پیشەسازی و کشتوکاڵی بوارێکی گەورەی پێشکەوتنی سیستەمی ئابوری گەشەپێدا و لە دوو شێوەی ژێرخان و سەرخاندا دەرکەوتن.
توێژینەوەی ئەنترۆپۆلۆژیا لە توێژینەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی سەردەمە جیاوازەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و بەراورد و هەڵسەنگاندنی لە بوارە مادی و کۆمەڵایەتیەکان و باوەڕ و سیستەمی ئابوری خێزانیەکاندا کردووە؛ وێنایەکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی سەرەتاییان دەرخستووە. بیروبۆچون و بنەما ئابوریەکان هانیداون کە توێژینەوەی وورد لەژیانیاندا بکەن. لە گرنگترین بواری لێلۆڵینەوەکانیان پێکەاتەکانی سیستەمی کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵگە بووە، ئاماژەیان داوە بەوەی هەوڵەکانی مرۆڤ لە سەرەتادا بۆ دەستکەوت و سود و بەرژەوەندی مادی نەبووە، بەهەندی ئەوەی بۆ تێرکردنی پێویستیە بایۆلۆژیەکانیان بووە. تێڕوانین و داهێنانی نوێیان وابەستەکردوە بەو سودەوە کە لە بەرژەوەندیاندا بوبێت. سیستەمی ئابوری سەرەتایی چەند خەسڵەتێکی تیابووە لەوانە:
نەبوونی سیستەمی کرێ و کرێگرتەیی، پابەندبوون بەهەندێ بەها و نەریتی باوی کۆمەڵگەوە، لە ڕوی هاوکاری و هەرەوەزی و سیستەمی خزمایەتیەوە. تایبەتمەندی پیشەیی نەبووە، کەرەسە و ئامێری سەرەتایی لە توانای بەکارهێنانی هەموو مرۆڤەکاندا بووە. پاشان گەشەی کردوە بۆ قۆناغێکی تر، کە هەموو شێوە تەرزێکی خاوەنداری تێدا دەرکەوتووە.
بنەمایەکی تری پێشکەوتنی سیستەمی ئابوری بەرهەمە کە بریتیە لەو هەولە جەستەیی و هزریانەی بۆ گۆڕانکاری کەرەسەی خاو یاخود داهێنانی زانستی و هونەری جۆراوجۆر ئەدرێت. بۆ دابینکردنی پیداویستی و داخوازیەکانی مرۆڤ، ئەگەر ئەو کەرەسانه ئەگەر سروشتی بێت یاخود کەرەسەی دەستکرد.[2] ئاڵگۆڕو بازرگانی ئەو بەرهەمداریانەی لە پێویستی کۆمەڵگە زیاد ئەبێت، یاخود تایبەت بۆ پێویستی کۆمەڵگەیەکیتر بەرهەمدێت.[3]