پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دوکتور قاسملوو، دیپڵۆماتێکی ئاڕمانخواز
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوکتور قاسملوو، دیپڵۆماتێکی ئاڕمانخواز
کورتەباس

دوکتور قاسملوو، دیپڵۆماتێکی ئاڕمانخواز
کورتەباس

شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
لە هەر لق و ڕشتەیەکی زانستی بۆ تێگەیشتن له دەرکەوتەکان، بۆ بیرکردنەوە و ئەندێشە کردن لەمەڕ پێوەندی‌یەکانی دەروونی دەرکەوتەکان، بۆ پلان‌داڕێژی عاقڵانە و بەکەڵک و بەگشتی بۆ خوێندنەوەیەکی زانستی‌یانە پێویستی بە تێئۆری هەیە، لە ڕاستی‌دا لەژێر تیشکی تێئۆری دەکرێ خوێندنەوەیەکی عەقڵانی و زانستی لە دەرکەوتەکان بکرێ، یەکێک لەو دەرکەوتانە، پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەییە، کە خاوەنی تێئۆری‌گەلێکی جواروجۆرە و هەرکام بە پێی ڕوانگە، خواست و ئارەزووکانیان، خوێندنەوە، بۆچوون و داڕشتنی جواروجۆریان پێشنیار کردوە.
گومان لەوەدا نیە کە حیزبی دێموکرات هەر لە سەرتای سەرهەڵدانیەوە، بەهۆی ئەوە کە خاوەن شوناسێکی شۆڕشگێرانە بووە و لەگەڵ دەسەڵاتێکی پاوانخواز و دیکتاتۆر چ لە سەردەمی پاشایەتی و چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی‌دا، لە بەربەرەکانی و بەرخۆدان‌دا بوو، وەک زەروورەت پێوەندی بە حکوومەت، دەوڵەت و ناوەندەکانی نێونەتەوەیی جۆراوجۆر گرتوە. بەپێی کردەوەکانی دیپڵۆماتیکی حیزبی دێموکرات دەکرێ سێ قۆناغی تایبەت لە مێژووی حیزب‌دا لە ئاستی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی دیاری بکەین:
قۆناغی یەکەم: تا بەر لە دەرکەوتنی شەهید دوکتور قاسملوو وەک ڕیبەرێکی کاریزما، بە هۆی زاڵ بوونی باوەرمەندی بە دەور و هێزی دەوڵەت و حکوومەته زلهێزەکان لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی لە ئەندێشەی بەرپرسانی ئەو سەردەمی حیزب، دەکرێ ئەو قۆناغە وەک قۆناغی ڕێئالیزم دەستنیشان بکرێ، لە ڕاستی‌دا لەگەڵ ئەوەدا کە لە بیر و ئەندێشەی بەرپرسانی ئەو سەردەمی حیزب‌دا، حکوومەت و دەوڵەت ئەکتەری سەرەکیی نیزامی نێونەتەوەیی بوو، هیچ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بەهێز وەک ئەکتەر و کایەکەری نێونەتەوەیی دەوری نەبوو.
قۆناغی دووهەم: سەردەمی دەرکەوتنی شەهید دوکتور قاسملوو وەک کەسایەتیی یەکەمی حیزب. دوکتور قاسملوو وەک ئیدئۆلۆگی سۆسیالیزمی دێموکراتیک لە ئاستی نێوخۆیی، بنیاتنەری ئاڕمانخوازیش بوو لە ئاستی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی‌دا.
قۆناغی سێهەم: قۆناغی پاش شەهید بوونی دوکتور قاسملوو هەتا ئێستا.

پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی:
پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی وەک زانست، بە زانستی خوێندنەوە و توێژینەوەی پێوەندیی نێوان وڵاتە سەربەخۆکان، ڕیکخراوە نێونەتەوەییەکان، ڕیکخراوە ناحکوومی‌یەکان دەگوترێ. تێئۆری‌یەکانی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی بەگشتی لە دوو ڕێبازی ئیپێستمولۆژیکی ” پۆزیتیویزم” و “پەسا پۆزیتیویزم”دا جێ‌دەگرن، گرینگترین تێئۆری پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی کە لە ئێپیستمولۆژی پۆزیتیویزم‌دا جێ‌گیر دەبێ ڕێئالیزمە.
ئەلف: ڕێئالیزم (realism)لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی:
رێئالیزم (realism)وەک ئەندێشەیەکی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی پێداگرە لەسەر دەرکەوتە عەینی و مادی‌یەکانی وەک هێزی نیزامی، دەسەڵاتی دەوڵەتەکان و هێژمۆنی حکوومەتەکان لە نیزامی نێونەتەوەیی‌دا، بۆ مسۆگەر کردنی بەرژەوەندی‌یەکان. ئەوان نیزامی نێونەتەوەیی بە چوار تایبەتمەندی پێناسە دەکەن:
1_ نیزامی نێونەتەوەیی، نیزامیکی ئانارشیکە، نیزامی نێونەتەوەیی لە دۆخی کێشە و قەیرانی دائیمی‌دا بەسەر دەبا و هیچ ئەکتەرێک بەتەنیا ناتوانێ پێوەندیی نێوان دەوڵەتەکان ڕێک‌وپێک بکا، بەڵکە پێویستیان بە دۆست و هاوپەیمان هەیە.
2_ دەوڵەتەکان گرینگترین ئەکتەر و کایەکەری پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیین.
3_ هەموو ئەکتەرەکانی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی کایەکەرانێکی ژیرن و ژیرانە هەڵسوکەوت دەکەن(ئەوە بەو مانایە نیە کە دەوڵەتەکان هەڵە ناکەن یان شکسست ناخۆن، بەڵکە بەو مانایەیە کە بە پشتبەستن بە داتا و زانست هەڵسوکەوت دەکەن)، دەوڵەتەکان خوازیاری بەرژەوەندی‌یەکانی نەتەوەیین و هەمووشیان حەول دەدەن زۆرترین بەرژەوەندی مسۆگەر بکەن.
4_ هەموو ئەکتەرەکانی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی بیر لە بەردەوامی و مانەوەی خۆیان دەکەنەوە.
لە ڕاستی‌دا ڕێئالیزم نەریتی‌ترین تێئۆری و خوێندنەوە لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەییه کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تۆسیدید و کتێبی مێژووی شەڕی پلۆپنزی، ئەو تێئۆری‌یە بەو تایبەتمەندیانەوە بۆتە بنەمای دیپڵۆماسی و پێوەندی گرتنی بەرپرسانی قۆناغی یەکەمی دیپڵۆماسی حیزبی دیموکرات لەگەڵ حکوومەت و دەوڵەتانی دەورووبەر (هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیە کە ئەوان زانست و زانیاری زانستیان لەسەر تێئۆری‌یەکانی پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی و یەک لەوان ڕێئالیزم هەبوە).

ب: ئاڕمانخوازی(Idealism) لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی:
بنەمای سەرکیی ئەندێشەی ئاڕمانخوازی(Idealism) لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی بەپێچەوانی ڕێئالیزم نەک هێژمۆن‌بوونی دەسەڵات و مسۆگەرکردنی زۆرترین بەرژەوەندی، بەڵکوو ژیان و خزمەت بە کۆمەڵگەی جیهانی بە کەڵک‌وەرگرتن لە ئیدەی ئیمکانی پێکەوەژیانی دوور لە شەڕ و کێشەی نەتەوەکانە. ئیدئالیزم لەسەر ئەو باوەڕەیە کە پێوەندی بۆ ئەو مەبەستە باشترین و ئیدئال‌ترین کەرەسەیە بۆ لێک‌تێگەیشتن و ئاشتیی نێوان نەتەوەکان، کەوابێ گرینگترین جیاوازیی ئیدەئالیزم لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی لەگەڵ ڕێئالیزم، پێداگری ڕێئالیزم لەسەر دەور و بەرژەوەندیی دەوڵەتەکانە و بەپێچەوانە پێداگری ئیدەئالیزم لەسەر دەور و بەرژەوەندیی نەتەوەکانە. ئاڕمانخوازی لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی ڕیشە و بنەمای لە نەریتی ڕۆشنگەری سەدەی هەژدەهەم دایە کە لەسەر ئەو باوەڕەیە، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەیی، کردوە و کرداری مرۆڤەکان پێک‌دێنێ و بۆ گۆرینی کردار و کردەوەی مرۆڤەکان پێویستە کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگە بگۆڕدرێ، بە پێچەوانەی ڕێئالیستەکان کە لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە بە سەرکوت و هێزی نیزامی و دەسەڵات دەکرێ ئاڵوگۆڕ سازببێ. ئاڕمانخوازەکان بەپێچەوانەی ڕێئالیستەکان کە نیزامی نێونەتەوەیی بەردەوام ئانارشیک فەرز دەکەن، لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەستێنی ‌سیاسی دەکرێ لە ڕێی پێکهێنان و پەرەگرتنی ڕێکخراوە ناحکوومی و نوێ‌یه نێونەتەوەییەکان ئاڵوگۆڕی بەرسەردا بێ. ئاڕمانخوازەکان بە پێچەوانەی ڕێئالیستەکان لەسەر ئەو باوەرەن کە نەتەوەکان خوازیاری ئاشتی و پێکەوەژیانن و ئەوەش بێ‌گومان لە ڕێی سەرهەڵدان و بنیاتنانی حکوومەت و دەسەڵاتی دێموکراتیک مسۆگەر دەبێ. کەوابێ بەگشتی دەکرێ تایبەت‌مەندی‌یەکانی ئاڕمانخوازەکان لە ئاستی پیوەندی‌یەکانی نیونەتەوەیی بەو شێوەیە دەستینشان بکرێ:
ئەلف: گرینگی‌دان بە نەتەوە لە بەرامبەر دەوڵەت و حکوومەت.
ب: گرینگی‌دان بە بنەماکانی زەینی و غەیرە مادیی دەسەڵات.
پ: مومکین بوونی ئاڵوگۆڕ ساز کردن لە نیزامی نێونەتەوەیی لە ڕێی گەشە و پەرەی ناوەندەکانی نێونەتەوەیی و ناحکوومی.
ج: کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی و نەتەوەکان خوازیاری ئاشتی و پێکەوەژیانن.
چ: گەیشتن بە سوڵح و ئاشتەوایی لە پێوەندی‌یەکانی نێونەتەوەیی لە ڕێی سەرهەڵدانی دەسەڵاتە دێموکراتەکان مسۆگەر دەبێ.
شەهید دوکتور قاسملوو وەک مێعمارێکی مۆدیرن و خاوەن هزر، کاتێک دروشمی ستراتیژیکی “دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان”ی هەڵبژارد، باش دەیزانی کە تەنیا ڕێگای مسۆگەر بوونی مافی کورد لە سیستمێکی دێموکراتیک‌ دایە. ئەو بە هێنانەگۆڕی تێزی سۆسیالیزمی دێموکراتیک هەر بەو جۆرەی ئاڕمانخوازەکان پێشنیاریان کردبوو کە گۆرینی بەستێنی سیاسی دەبێتە هۆی گۆڕانی تاک و کردوەی تاک، لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە سیستمێکی پەرەپێدەری عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و دێموکراتیک دەتوانێ هەم لە ئاستی نێوخۆیی قەیرانی مافی تاک و کۆمەڵگە چارەسەر بکات و هەم لە ئاستی نێونەتەوەییش‌دا دەتوانێ بنیانەری جیهانێکی ئارام و دوور لە شەڕ و قەیران بێ. لە ئاستی نێونەتەوەیی و دیپڵۆماسی‌دا شەهید دوکتور قاسملوو هەر بەو جۆرەی کە سۆسیالیزمی دێموکراتیکی وەک ئانتی‌تێزی کاپیتالیزم و کۆمۆنیزم لە ئاستی نێوخۆێی هێنایە ئاراوە، بە هەڵبژاردنی ئورووپا وەک ناوەندی دیپڵۆماسی، لە ڕاستی‌دا ئانتی‌تێزێکی جۆغرافیایی لە بەرامبەر ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەت دیاری کرد. دوکتور قاسملوو لە ئاستی نێونەتەوەییش‌دا مێعماریکی مۆدێڕنی دیپڵۆماسی بۆ حیزبی دێموکرات و کوردی ڕۆژهەڵات بوو. شەهید دوکتور قاسملوو وەک نوینەری دەروونی نابەئاگای کورد، باش لە بیری بوو کە یەکێتی سۆڤیەت چۆنی پشت لە کۆماری کوردستان کرد و ئەمریکا چۆنی پشت لە شۆڕشی بارزانی کرد. دوکتور قاسملوو هەروەک ئاڕمانخوازەکان، لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە ڕیکخراوە ناحکوومی‌یە نێونەتەوەییەکان دەتوانن کاریگەریان هەبێ لەسەر گەیشتنی نەتەوەکان بە مافەکانیان و گەیشتن بە جیهانێکی ئارام و دوور لە پاوان‌کردنی مافی تاک و نەتەوەکان بە هۆی حکوومەتە پاوانخوازەکان و نەتەوەکانی‌تر؛ بۆیە هەموو حەول و هێزی خۆی خستە گەر بۆ چوونە نێو ڕیکخراوەی ئەنترناسیوناڵی سۆسیالیست و بە ئەندام بوون لەو ڕیکخراوەیەدا، کە هەڵگری هزر و ئەندێشەیەکی ئۆمانیستانە، ئەنترناسیوناڵ و ئاڕمانخوازنە بوو. دوکتور قاسملوو وەک ئاڕمانخوازێکی ئەنترناسیوناڵ، خوازیاری ئاسۆیەکی دوور لە شەڕ و گەیشتنی هەموو نەتەوەکان بە مافەکانیان و جیهانێکی پر لە ئاشتی و ئەهوەنی بوو. دەشێ بگوترێ کە دوکتور قاسملوو بەرهەم و مناڵی ڕاستەقینەی سەردەم و ڕۆژگاری خۆی بوو کە بە دروستی لە ئاڵوگۆڕەکانی سەردەم تێگەیشتبوو و حەولی‌ دەدا کردار و کردەوەکانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە هەماهەنگ بکات.

سەرچاوەکان
1_ دوئرتی، جیمز، ڕابرت فالتزگراف، نظریەهای متعارض در ڕوابط بین الملل، مترجم: علیرضا طیب، وحید بزرگی، تهران، قومس، 1383.
2_ ڕینولدز، فیلیپ الن، شناخت اصول ڕوابط بین الملل، ترجمه: جمشید زنگنه، تهران، دفتر مطلعات سیاسی و بین المللی، 1380.
3_ قوام، عبدالعلی؛ ڕوابط بین‌الملل نظریەها و ڕویکردها، تهران، سمت، 1380.
4_ کیسینجر، هنری، دیپلماسی، دورە دوجلدی، ترجمه: فاطمه سلطانی یکتا، ڕضا امینی، تهران، انتشار اطلاعات، 1383.
5_ لینکلیتر، اندرو، آرما‌ن‌گرایی‌ و واقع‌گرایی‌، ترجمە: لیلا سازگار، تهران، وزارت‌ امور خا‌رجە، مرکز چا‌پ و انتشا‌رات، 1385.
6_ مشیرزادە، حمیرا، تحول در نظریەهای ڕوابط بین الملل، تهران، سمت، 1388
لە ژمارە 690 ی ڕۆژنامەی “کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە
ئەم بابەتە 3,903 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - شاهۆ حوسێنی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شاهۆ حوسێنی )ەوە لە: 02-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-04-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,903 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!