حکومەتی ژاپۆن بەهاوکاری ڕێکخراوی پێشخستنی پیشەسازیی، دەستیکرد بەجێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی باشترکردنی گوزەرانی ئه و پەنابەرانەی لەهەرێمی کوردستان دەژین.
رۆژنامەی ماینیشی یابانی بڵایکردۆتەوە پرۆژەکانە بەمەبەستنی دەرفەتی کارکردنە ئه و پەنابەرە سوریانەی لەساڵی 2011 دا سوریایان جێهێشتووە.
راشیگەیاندوە کە پرۆژەکان خۆی لە دروستکردنی چەندین کێڵگەی هەنار و تەماتە و چەند بەروبومێکی دیکەی کشتوکاڵی و ڕێکخراوەکەش ئامێر و کەرەستەی بۆ پرۆژەکە دابین دەکات و ڕاهێنانی گونجاویش به و کەسانەش دەکات کە پرۆژەکە بەڕێوەدەبەن و ئامانجیش له و کارە باشترکردنی بەرهەم و پێخستنی بازاڕە ئه و ناوچەنەیە کە ئاوارەکانی تێدانیشتەجێیە.
بودجەی پرۆژەکە 110 ملیۆن یەنی ژاپۆنیە دەکاتە 960 هەزار دۆلاری ئەمریکی و پارەکەش لە بودجەی حکومەتی ژاپۆنی پارەی بۆ تەرخانکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخروای پێشخستنی پیشەسازیی نەتەوە یەکگرتوەکان تاکە داهاتی هەرێمی کوردستان نەوتە، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا زیانێکی زۆری لە هەرێم داوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر پێداویستیەکانی لە سەوزه و میوە لە تورکیا و وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکات.
04-04-2017