لە زاری خۆیەوە:
لەدایکبوون: 1988، #ڕانیە#.
شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا: #سلێمانی#.
خوێندنی سەرەتایی تا ئامادەیی لە ڕانیە تەواوکردووە، پاشان لە زانکۆی #کۆیە# ساڵی 2011 بەشی فەلسەفەی تەواوکردووە. لێکۆڵینەوەی دەرچوونی لەبارەی ''ئێستێتیکی کانت'' نووسیوە.
وەک فۆتۆگرافەر لە شارەوانی ڕانیە ئیشی کردووە.
بەشداری چەندین سەمینار، کۆڕ، کۆنفڕانسی کردووە لە #کوردستان# و لە بەریتانیا.
ساڵی 2014 چۆتە بەریتانیا، لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە.
کۆنفڕانسی ساڵانەی بەشی فەلسەفە زانکۆی مانچێستەر، بەریتانیا، 2014.
کۆنفڕانسی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی مانچێستەر (The Politics in Times of Anxiety Conference) بە ئامادەبوونی سۆسیۆلۆگ زیگمۆن باومان (Zygmunt Bauman).
بەشداریکردن لە دانوستاندنی بڵاوبوونەوەی کتێبی (Dying for Ideas)ی کۆستیکا براداتان (Costica Bradatan) فەیلەسوف و پرۆفێسۆری فەلسەفە، لە بەریتانیا، زانکۆی ئۆکسفۆرد، 12-3-2015.
نووسین و بڵاوکراوە
خەندە حەمید، ڕانانێک بۆ فیلمی وشەکان و وێنەکان، سایتی کولتور مەگەزین، 2017.
خەندە حەمید، وشەکان، ڕۆژنامەی ئاژانس، سایتی دەنگەکان، 2017.
خەندە حەمید، نەبەز سەمەد، کاروان عومەر سەماکارێک دەیەوێ لە ڕێگەی سەماوە جەستەی مرۆڤی کورد ئازاد بکات، هەفتەنامەی ئەدەب و هونەری #کوردستانی نوێ#، 2017، سایتی دەنگەکان، 2017.
خەندە حەمید، فیلمی سەرەڕای کەوتنی بەفر، سایتی دیدی من، 2017.
خەندە حەمید، فیلمی ئەلبێرت نۆبس، ئەدەب و کولتووری ڕووداو، 2017.
خەندە حەمید، ڕۆشنایی ئێندبێرە لەژێر پەنجە درەوشاوەکانی پەیکەری دەیڤید هیوم، ئەدەب و کولتووری ڕووداو، 2017.
خەندە حەمید، دایکسالاری وەک ڕۆڵی ژن لەنێو مێژوودا، لە گۆڤاری وەرزی کولتور مەگەزین، ژمارە 2دا بڵاودەبێتەوە.