لەزاری خۆیەوە:
نەبەز سەمەد
ناوی سیانی: نەبەز سەمەد ئەحمەد
لەدایکبوون: 01-01-1988 شاری کۆیە.
شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا: سلێمانی.
خوێندنی سەرەتایی تاکو ئامادەیی لە کۆیە تەواوکردووە. پاشان بەشی فەلسەفەی خوێندووە، لە زانکۆی کۆیە، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ڕانیە.
لە ساڵی 2011 لە بەشی فەلسەفە بە پلەی یەکەم دەرچووە و پاشان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی ڕانیە وەک توێژەری یاریدەر دامەزراوە. دواتر بۆ خوێندن چۆتە وڵاتی بەریتانیا.
لە ساڵی 2015 بڕوانامەی ماستەر لە ئێتیک و فەلسەفەی سیاسی لە زانکۆی مانچێستەر بەدەست دەهێنێ. تێزی ماستەرنامەکەی لەبارەی ''هانا ئارێندت، تۆتالیتاریانیزم و جینۆساید (ئەنفال)''ە. ئەمە ئەبستراکت و پوختەی تێزەکەیە: '' سەدەی بیستەم، سەدەی تۆتالیتاریانیزم و جینۆسایدە. لەم توێژینەوەیەدا، ئارگومێنتی ئەوە دەکەم کە پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ئەم دووانەدا هەیە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بەکارهێنانی تیۆریی تۆتالیتاریانیزمی هانا ئارێندە بۆ خوێندنەوەی ئەنفال و بەعسیزم لە عێراق وەک نموونەیەکی دیاریکراوی پەیوەندی نێوان تۆتالیتاریانیزم و جینۆساید. ئەمە یارمەتیمان دەدا تاکو باشتر لە ئەدگار و پاڵهێزەکانی جینۆسایدی تۆتالیتێر و چۆنیەتی ڕەوایەتی پێدانی تێبگەین. ئەم توێژینەوەیە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە جینۆساید کارایی و کرداری تۆتالیتاریانیزمە''.
ساڵی 2016 دەبێ بە مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی هونەر، بەشی شێوەکاری، تاکو ئێستاش لە بەشی شێوەکاری مامۆستای فەلسەفەی هونەر و ئێستێتیکە.
بە زمانی کوردی و ئینگلیزی دەنووسێ. تاکو ئێستا چەندین گۆتار و توێژینەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوبۆتەوە. هەروەها وەرگێڕانیش دەکا، چەندین گۆتار و توێژینەوەی وەرگێڕاوە و لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە و ماڵپەڕەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
دەستەی نووسەران بووە لە گۆڤاری کۆنسێپت.
تاکو ئێستا دوو کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە، لەم ساڵدا بڵاودەبنەوە.
بڵاوکراوەکان
تێگەی دیسکورز لەلای میشێل فوکۆ، گۆڤاری کۆنسێپت، ژمارە 3، 2011.
تراژیدیا لەلای ئەریستۆتێلیس، گۆڤاری کۆنسێپت، ژمارە 5، 2012.
مرۆڤ لە هزری مەسعوود محەمەددا، پاشکۆی کاکێشان، 2011. سایتی دواڕۆژ، 2016.
کۆستیکا براداتان، دانایی لە تاراوگەدا، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، ڕەخنەی چاودێر، ژمارە 426، 2014.
-نۆرمان مانە، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، ڕەخنەی چاودێر، ژمارە 427، 2014.
-زمانی بەرگریی هێرتا مولەر، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، ڕەخنەی چاودێر، 2015، سایتی دواڕۆژ، 2016.
-نیوە_ژیان لە سێبەری برسیبووندا، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، ڕەخنەی چاودێر، 2015، سایتی دواڕۆژ، 2016.
-مەرگ و گێڕانەوە، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، سایتی دواڕۆژ، 2016.
-مردن لەپێناو کوشتندا، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، سایتی دواڕۆژ، 2016.
جەیمس ڕێیرسن، ڕۆمانی فەلسەفەیی، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، ڕەخنەی چاودێر، 2015.
جۆرج مۆریس، فەلسەفەی پیاساندن، ڕەخنەی چاودێر، 2016، سایتی دواڕۆژ 2016.
ڕۆبێرت زارێتسکی، چێکردنی ئاشتی بەڕێی توندوتیژییەوە: کامۆ لە جەزائیر، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، سایتی دواڕۆژ، 2016.
خەندە حەمید، نەبەز سەمەد، کاروان عومەر سەماکارێک دەیەوێ لە ڕێگەی سەماوە جەستەی مرۆڤی کورد ئازاد بکات، هەفتەنامەی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، 2017، سایتی دەنگەکان، 2017.
Samad، Nabaz (2016) Kurdish Language and Sexism. [online] London: Culture Project. Avialable From http://kurdishcultureproject.org/2016/12/08/kurdish-language-and-sexism/.
Samad، Nabaz (2016) Aleination in a Second Language. [online] London: Culture Project. Avialable From http://kurdishcultureproject.org/2016/12/28/alienation-in-a-second-language/.
Samad، Nabaz (2016) To Khanda: A Letter About Anfal (Genocide). [online] London: Culture Project. Avialable From http://kurdishcultureproject.org/2016/12/14/to-khanda-a-letter-about-anfal-genocide/.
Samad، Nabaz (2017) Anfal. [online] London: Culture Project. Avialable From http://kurdishcultureproject.org/2017/02/23/anfal/
کتێب
کۆستیکا براداتان، مردن لەپێناو فەلسەفەدا، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، دەزگای دواڕۆژ، سلێمانی 2017.
ئانتوون ڤان دێن برووسێ، بیرکردنەوە لەبارەی هونەر: ڕێبەرییەک بۆ فەلسەفەی هونەر، لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد، هیوا فاوندەیشن، سلێمانی 2017.
کۆنفڕانس
کۆنفڕانسی پەروەردەکان بۆ گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی ئامادەییەکان، ساڵی 2006، لە سلێمانی.
بەشداریکردن بە توێژینەوەیەک لەبارەی ''تیۆریی داد و یەکسانی لە پلاتۆنەوە تاکو مارکس'' لە کۆنفڕانسی ''بزووتنەوەی چەپ لە هەرێمی کوردستاندا''، ساڵی 2011، سلێمانی.
بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی (''Challenging Capitalist Modernity III: Uncovering Democratic Modernity_ Resistance، Rebellion and Building the New'' Hamburg University، Hamburg، Germany.) بە توێژینەوەیەک لەبارەی ''دەوڵەت_نەتەوە و جینۆساید: ئەنفال وەک نموونە''، زانکۆی هامبورگ، ئەڵمانیا، 2017.
بەشداریکردن بە توێژینەوەیەک لەبارەی '' مەسعود محەمەد هزراندێک لە خاکی شیعرییەتی حاجی قادری کۆیی'' کۆنفڕانسی مەسعوود محەمەد، زانکۆی کۆیە، 2017.
بەشداری چەندین سەمینار، کۆڕ، کۆنفڕانسی کردووە لە کوردستان و لە بەریتانیا.
کۆنفڕانسی ساڵانەی بەشی فەلسەفە زانکۆی مانچێستەر، بەریتانیا، 2014.
کۆنفڕانسی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی مانچێستەر (The Politics in Times of Anxiety Conference) بە ئامادەبوونی سۆسیۆلۆگ زیگمۆن باومان (Zygmunt Bauman).
بەشداریکردن لە دانوستاندنی بڵاوبوونەوەی کتێبی (Dying for Ideas)ی کۆستیکا براداتان (Costica Bradatan) فەیلەسوف و پرۆفێسۆری فەلسەفە، لە بەریتانیا، زانکۆی ئۆکسفۆرد، 12-03-2015.