پورە سەمەن دەنگێکی ڕەسەن و موریدێکی ئەحواڵدار
وشە/ ئاراس ئیلنجاغی
پورێکی تەمەن 78ساڵی دانیشتووی گوندی #سمایل بەگ#ی شارەدێی #شوان#، #حەیران# خوانێکی ئەحواڵداری #تەریقەتی نەقشبەندی#، موریدێکی #مامەڕەزای کەڵکەسماق#، وەک خۆی دەڵێت: لەهەناویەوە حەیران هەڵدەقوڵێت لەسرووشتی مەشایخەکانییەوە وەریگرتووە، ئەو موریدە چاویلکەی لەچاوە و هەوری لەسەرەو جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری دەپۆشێت و بەشداری چالاکی دارەقورەی کردووە لەلاوی بۆ ڕزگارکردنی مامەڕەزای کەڵکەسماق، وشە لەنزیکەوە دواندی لەماڵەکەی خوێیدا و وتی:
ناوم سەمەن ڕەفیق محەمەدە لەدایکبوی 1936ی سمایل بەگی شارەدێی شوانم، موریدی ڕێچکەی مامەرەزای کەلکەسماقم لە باوباپیرانەوە بۆمان بەجێماوە، ئێستاش هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان سەردانی خانەقای کەلکەسماق دەکەم، تا وەمانی کاکەحەمەی کەڵکەسماق بەو پەری دلسۆزی و ڕاستەقینەوە موریدایەتیمانکردووە.
هیچ خوێندەوارییەکم نییە، حەیرانیش لای من ئەحواڵداریە و لە مەشایخەکانەوە تەریقەتەوە وەرمانگرتووە لەسۆز و دەروونمەوە هەڵدەقوڵێت ناتوانم لەخۆمەوە دەست بکەم بەحەیران وتن.
باسی لەوەکرد زۆر لە ژنەکانی سمایل بەگی وەک من دەنگیان خۆشبووە لەحەیران وەک پورە تەمین ونەخشین و ئامین و فاتم، زۆر جوان دەیوت حەیران دەبێت سەربەندوناوبەند ودوابەند دەبێت بگاتەوە بەیەک،
لە ژیاندا زۆر ماندوو بوونە 2 ساڵ لە خانەقای کەڵکەسماق نانی کردووە بۆ میوانەکان و چەندین ساڵیش لە شوان ئاژەڵداری کردووە بە بەخێوکردنی سێیەک، .
ئەوەی جێگەی نیگەرانیمان بوو هاوسەرەکەی کە ناوی ئەمین مەحمود حسێن بوو نەخۆشبوو ئەو وتی دڵم توندە و خۆشەویستم نەخۆشە، پۆشتە بوو وتی: مامەڕەزا غەرقی ڕەحمەت بێت فەرمویەتی نانێکت نەبوو دەستەجلێکی جوانت هەبێت.[1]