وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، تائێستا ملیۆنێک و 300هەزار ئاوارە لەهەرێم ماون و ئەوان پشتگیری گەرانەوەی ئارەزوومەندانە دەکەن.
کەریم شنگالی، ئەمرۆ چوارشەممە لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆچبەران و ئاوارەکان، لەوتارێکدا وتی، لە کۆی ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارە تائێستا ملیۆنێک و 300 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون.
وتیشیحکومەتی عێراق وەک و پێویست هاوکاری پیشکەش بە ئاوارەکان نەکردووه و تەواوی ئەرکی ئاواره و پەنابەرەکانی سوریا کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
ئێمە پێشبینی ناکەین لەدوای داعش ئاوارەکان ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە چونکە شەڕی داعش و شەری مەزهەبی متمانەی لەنێوان پێکهاتەکان نەهێشتووه و ڕەوشی ئیداره و ئاسایش بەتەواوی ئاڵۆزە له و ناوچانە کەریم شنگالی وای وت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک حکومەتی هەرێم پێشوازی لەگەرانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکان دەکەن هاوکاری و کارئاسانییان بۆدەکەین بگەڕێنەوە بەڵام گەرانەوەی ئەوژمارە زۆرە وابەخۆرسکی ڕوونادات بۆیە پێویستە بەشێوەیکی واقعی سەیری ئه و پرسە بکەین.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بوونی پلانێکی درێژخایەنی بە پێویست زانی لەنێوان هەرێم بەغدا بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان.
هەروەها داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، نوێنەری خۆیان لەهەرێم دەستیشان بکەن بۆ دانانی بەرنامەی هاوبەش بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان.
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەری داعش لەعێراق و شەرەکانی ناوخۆی سوریا سەدان هەزار ئاوارە له و دووڵاتە و ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کرد.
بەوتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم تائێستا ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارەی ناوچەکانی شەر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
19-04-2017