ئەشکەوتی کونەمێش ئەشکەوتێکە لە چيای(#تەکەڵتو#) يان هەندێ جار چيای سيتەغار-يشی پێ دەوترێت، لە سنوری ڕۆژهەڵاتی ناحيەی #تەقتەق-#ە لە نێوان گوندی باغەجنێر و گوندی تەکەڵتو، ئەم ئەشکەوتە لە ماوەی #ئەنفالی چوار# لە3-5تا #08-05-1988# زۆرترين خەڵکی ناوچەکەی لە ئەنفالکردن پاراست کاتێ کە خۆيان لەناويدا حەشاردابوو، بۆ شوانکەره و شەوينی مەڕوماڵاتيش سودی لێ بينراوە.[1]