ڕەئیسێک شەش سەرۆکی عێراقی بەڕێکردووە
کارمەندێکی خانەنشینی پۆلیس تەمەنی 86ساڵەو تا ئێستا لەسەردەمی پاشایەتیەوە تا سەردەمی دەسەڵاتی پێنج سەرۆک کۆماری لەولاتی عێراق بینیوە لەکاتی پۆلیسیدا، 35ساڵ لە(#بەعقوبە# و جەلەولا و مەیدان سەرا و #تەقتەق#) خزمەتی لەسلکی پۆلیسیدا کردووە و لەهەموو سەردەمەکاندا خۆشەویستی خەلک بووە و بەمانای زاراوە لە خزمەتی گەل دا بووە، 30ساڵە خانەنشینە.
خەلکی گوندی(#مەلەک شا#)ی #خانەقین#ە لەساڵی 1931لەدایکبووە، بە7دینارو نیو لەساڵی 1952لە#پارێزگای بەعقوبە# لەسەردەمی مەلیکە فەیسەلی دووەم بەپۆلیس دامەزراوە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ جەلەولا و مەیدان سەرا و ساڵی 1974هاتۆتە تەقتەق و تا خانەنشین بونی لەو شارۆچکەیە ساڵی 1987ماوەتەوە، ئێستا نیشتەجێی گەرەکی ڕزگاری تەقتەقە، هێشتا لەسەرخۆیەتی و پیاوێکی کوردپەروەریشە و خەلکی تەقتەق خۆشیان دەوێت.
(ئەحمەد شیرکە ئەخی حەسەن)کە ناسراوە بە(رەیس ئەحمەد) چونکەزیاترلە 14ساڵ ڕەیس عورەفای پۆلیس بووە لەبنکەی پۆلیسی تەقتەق، لەسەردەمی پاشایەتی (مەلیک)ی بە7دینارونیو لە بەعقوبە لەسالی 1952دامەزراوە، ساڵی 1974گواستراوەتەوە بۆ تەقتەق بە پۆلیسی سوارە و ئەسپەکەشی کرێی هەبووە، مانگ هەبووە 8دینار کرێی ئەسپەکەی بووە مانگیش هەبووە 11دیناربووە کرێکەی، کاتی خانەنشیبونیشی موچەکەی 70دیناری عێراقی بووە، ئێستا بۆ 30ساڵ دەچێت خانەنشین بووە.
رەیس ئەحمەد دەلێت جگە لەسەردەمی مەلیک(فەیسەل کوری غازی)لەسەردەمەکانی دەسەلاتی ڕژێمی کۆماریش لەسەردەمی(#عەبدولکریم قاسم# و #عەبدولرەحمان عارف# و عەبدولسەلامی برای و #ئەحمەد حەسەن# و#سەدام حوسێن#)یش هەر لەسلکی پۆلیسی کاریکردووە و هیچ کێشە گرفتێکیشی لەگەل میللەت نەبووە و تەنها خزمەتی گەلی کردووە.[1]