ماسی خۆراکێکی بەتام وچێژە مرۆڤ لە زووەوە دەیخوات و لە هەندێک ناوچە بووە بە خۆراکێکی سەرەکیش، خاسییەتی ماسی وایە دوای مرداربوونەوە یان گیان لەدەستدانی بەر لە هەموو شوێنەکانی بە ڕیشووەکانییەوە دەزانرێت ماوەی گیانلەبەر بڕانەکەی چەندە و بەمەش گەنیوی ماسییەکە دەردەکەوێت، ئەم حاڵەت و خاسییەتەی ماسی بووە بە پەند وئیدیۆم لە کوردەواریدا وتراوە (ماسی لەسەرەکەیەوە گەنیو دەبێت) هاوشێوەی پەندی (ئاوەکە لەسەرچاوەکەیەوە لێڵە)ی لێهاتووە واتە ئەگەر گەورەکان کاروبارەکانی خۆیان بەراست و درووستی بکەن ئەوا هەرگیز خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی گەندەڵ نابن و ئەوانیش چاو لەسەرووی خۆیان دەکەن، هەڵبەت پەندە کوردییەکان لە بواری سیاسیشەوە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت وەک ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی باشووردا دەگوزەرێت ماسییەکە لەسەریەوە گەنیو بووە، دواتر تەنیوەتەوە بۆ چین و توێژەکانی تر.[1]