بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەڕێوەبەری پرۆگرامی پڕوپاگەندەی یەکێک لەکاندیدەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەپارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوڕۆ شەممە 9یگوڵانی 1396بەتۆمەتی سوکایەتی بەپیرۆزییەکان،بێڕێزی بە ئیمامەکان “ئیمام ڕەزا”لەشاری مێهران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە محەممەد ڕەزم سەرۆکی گشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای ئیلام،پاش پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە کوتوویەتی:ئەم کەسە کە خەڵکی ئیوانی ڕۆژئاوایە لەڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی یەکێک لەبەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری خولی دوازدەهەم لەئیلام،پرۆگرامێک دەخوێنێتەوە کە پڕەلە سوکایەتی بەپیرۆزییەکان وبێ ڕێزی بەئیمامان وپاکان وهەروەها بەئیمام ڕەزا.وپاش ئەوەی ڕاپۆرتەکە لەسەرچەوەی ئینتزامییەوە بەدەستمان گەیشت،بابەتەکە کەوتە بەربڕیاری دەزگای قەزایی پارێزگای ئیلام ودادستانی ناوەندی پارێزگای ئیلام ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەم شارە کرد کە چاودیری سەرپێچییەکانی هەڵبژاردنەکان دەکات.
هەروەها ئاماژەی پێدا :کە لقی لێپرسینەوە(بازپرس) ئیزنی بانگهێشت ودەسبەسەری ئەم کەسەی دەرکرد کەناوبراو لەئامادەبوونی خۆی بوار وکاتێک ڕێداران بەمۆڵەتی قەزاییەوە چوونە شاری ئیوان زانرا کە هەڵهاتووە بۆنێزیکی شاری مێهران.
هەربۆیە تاوانبار لەکاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەوڕۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەنێزیک مێهران دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کراوە.
www.kmmk.info
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
29-04-2017