نامەیەکی خاتوو #سروش هەڵەبجەیی# دەربارەی ژیاننامەی و بەشێک لە چالاکییەکانی:
لە ڕۆژی #05-03-1983# لەدایک بووم، لە گەڕەکی کانی عاشقانی #هەڵەبجە# ی شەهید کە گەڕەکێکی ناسراوی هەڵەبجەی شەهیدە لە خانەوادەیەکی ناسراوی هەڵەبجەیم، باوکم یەکەم سەمونخانەی حەجەری هێناوەتە هەڵەبجە بە قازی سەمونچی ناسراوە.
لە تەمەنی چوار مانگی بێ باوک بووم بەهۆی ئەوەی باوکم فیراری کرد لە سوپای ئێراق چووە شاخ دواتر بەفیراری گیرا و بردیان بۆ جەنگی ئێراق و ئێران، ئیتر هەتیو کەوتم بێ باوک گەورەبووم بێ ئەوەی بزانین باوکمان ماوە یان نا تا 17 ساڵ بێ باوک بووم.
دواتر دایکم بەرپرسیاری ژیانی هەڵگرتین لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە من منداڵ بووم بەرەو شارۆچکەکانی دەوری #سلێمانی# هەڵهاتین دوای ئەوەش دایکم گەڕایەوە بۆ هەڵەبجە لە دوای لێخۆشبوون بڕیاریدا و چووە دوکانە جێماوەکەی باوکم، دوای ڕۆژێک چاوێکی لەدەست دا و ئەو کات بێ باوک بوین دایکیشمان بوو بە کەمئەندامێک لە ماڵی نەنکم ماینەوە، ئیتر منداڵێم لەدۆزەخێکی پڕ سووتان بەڕێکرد تا ئەو کاتەی نزیک کاتی قوتابخانەمان هات ئێمە هیچ ناسنامەیەکمان نەبوو.
بەهۆی ئەوەی ڕاکردوو بوین ئەیان شاردینەوە دواتر لەسەر ماڵی خاڵم هاشێوەی منداڵی ئەوان ناسنامەیان دەرهێنا و چوینە قوتابخانە هەمیشە منداڵێکی وردبیین بووم بەڵام سادەبووم لەلایەن هاوڕێکانی قوتابخانەم لێم دەدرا و فێڵم لێدەکرا.
تا گەورەتر بووم وردبینتر بووم لە ژیان دەمکۆڵیەوە پرسیارم لە دایکم دەکرد کوا باوکم؟ بۆچی ئێمە باوکمان نییە؟ دایکیشم لە ئازاری چاوەکەی و ژیانە پڕ ناسۆرەکەی تەنیا لەگەڵ جگەرەکەی فوی دەکرد بە ئاسماندا و وەڵامی ئەدامەوە کە نازانم، هەر نازانم بوو تا کەمێ گەورەتربوین ئەو کات زانیمان باوکمان دیار نییە، ماوە یا مردوە!
کەمێ گەورەتر بووم بە هیوای ژیان بەڵام گرانی دەستی پێ کرد نازانم هیچ کات نە منداڵیم تەمەنی هەرزەکاری و گەنجیم نەبینی بەهۆی گرانی وازم لەخوێندن هێنا.
تاقە خوشکێکم هەبوو ئەو کات لە من ساڵێک گەورەتر بوو ئێمە هەرچی ئازار هەبوو بینمان تەنیا مردن نەبێ جا خۆی هەموو ڕۆژ مردنێک بوو ئیتر مردن چییە؟
دوای ئەوەی وازم لەخوێندن هێنا، دەستم کرد بە چونە دەرسی ئایینیی چومە ناو وانەی ئایینی لەوێ زۆر ئالودەی زمانی عەرەبی بووم هەر لە منداڵییەوە زۆر حەزم لە شت نووسین و وێنە کێشان و سینەما بوو تا ئەو کاتەی کاتم هەبوو بۆخۆم شتم دەنووسی، بەڵام نەمدەزانی تەواوی کەم.
دوای چەندین ساڵ ناڕەحەتی ئازار تەنانەت لە دەشتیشدا بەکرێ کارم کرد.
گرانی تەواو بوو دایکم وەک بەشەرەفترین ژن کە چاوێکی نەبووە بێ هاوسەر ئێمەی بەخێوکرد بیرمکەوتەوە بچمەوە قوتابخانە چونکە قوتابییەکی زیرەکبووم بۆیە کاتێک بینم تەمەنم گەورەترە لە تەمەنی خوێندکاران بەڵام ڕۆشتمەوە.
مامۆستاکەم زۆر ئیهانەی کردم وتی تۆ خۆت لەناو ئەو منداڵانە دەبینی بێ هیوابووم ئەو کات ناچاربووم بیر لەمشتێکی تربکەمەوە.
هەوڵمدا بچمەوە خوێندن، بەڵام ڕێگەیەکی ناخۆش بوو کەس دەستی نەگرتم کەس دڵسۆزم نەبوو بەڵکوو ئیهانەی زۆر دەکرام لەلایەن خزمەکانیشم ئەو جارە بڕیارمدا تاقیکردنەوەی دەرەکی بدەم.
بەڵام لەوەش سەرکەوتوو نەبووم چونکە بێ خوێندن ناکرێت.
دوای 17ساڵ و ڕووخانی ڕژێم باوکم گەڕایەوە لامان دواتر، خودا خوشێکی تری پێداین بەڵام بەداخەوە کەمئەندام بوو ئەوەش بووە خەمێکی تر. هەموو ڕۆژ لە نەخۆشخانە و هاتوچۆ بووین.
ڕۆژی خوێندکارێکم بینی دەچوە ئێواران زۆر پرسیارم لێکرد، ئەوە هیوایەکی پێدام بۆگەڕانەوە بوخوێندن.
بەڵێ هەرچەند خوشکەکەم زۆر دڵی توند کردبوین ماڵێکی هەژار و بێ پارەبوین هیچمان نەبوو بەڵام، ئەو ساڵانەی نەمخوێند بەردەوام پەرتووکی دەرەکیم دەخوێندەوە، پەرتووکی ئایینی، سیاسی، چەپ، هەموم دەخوێندەوە لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە بووم، جیاواز بووم لە منداڵەکانی تر نازانم بۆچی وا جیاوازبووم.
دواتر هاتمە ناوشار وپرسیاری خوێندنی ئێوارانم کرد
قوتابخانەیەکم دۆزیەوە، کاتێک ڕۆشتم ڕووداوێکی سەیر ڕویدا بینم مامۆستایەک لەوێ بەڕێوبەرە کە پێشتر لە دەرەوەی شار مامۆستای من بوو کە من زیرەکبووم لەبەر نەبوونی وازم لە خوێندن هێنا ئەو مامۆستایەش ناوی مامۆستا بەدریە بوو.
باوەشی پیاکردم و سەری ماچ کردم هانیدام زۆر دڵخۆشوم.
ئەو کاتە خوشکەکەم هاوسەرگیری کردبوو لە سلێمانی بوون کرێچی بوون بەڵام هەر بۆ من باشبوو تا جێگیر بووم، سوپاس بۆ خوا لەوێ ئامادەیم خوێند مامۆستا بەدریە ژیانی دەزانیم هاوکارم بوو هەموو مامۆستاکان ڕێزیان لێگرتم هەرچەند زۆربەی کات لەگەڵ دایکم لە نەخۆشخانە بووین، بەهۆی خوشکەکەم، بەڵام هەنگاوم هەڵهێنا بڕیارمدا بگەمە خەونەکەم.
زۆرترین بێ پارەیی و ناڕەحەتی و برسێتیم بینوە ناچار گەڕام بۆئیش ئیشم دۆزیەوە.
بوومە سکرتێری پزیشکێکی ددان لە ئێوارانیش دەمخوێند لە ئێوارانی سلێمانی.
دوای ئەوەش وردەوردە دەستم کرد بە کاری ڕۆژنامەگەری چومە چەندین ڕۆژنامە زیاتر چاوم کرایەوە بەهرەی نووسینم بەکارهێنا، چوومە بابەتەکانم لە ڕۆژنامەی ئاوێنە، هەروها ڕۆژنامەی چاودێری خوێندکاران بڵاودەکردەوە.
دواتر زیاتر ئەزموونم پەیداکرد، چەندین دەورات و خول بەشداربووم، دوای ئەوە کۆلێژی یاسام تەواوکرد دواتریش چوار ساڵ وەک ڕاهێنەری دەستووری ئێراق لەگەڵ کۆمیسۆنی باڵا لە #دهۆک# بەشداری مسیحەکانی پارێزگای دهۆکم کرد دواتر وەک دوای گەڕانەوە لەگەڵ چەندین ڕێخراوی جیهانی کارم کرد لەسەر کەمە نەتەوایەتییەکان لە ئێراق و سووریا و تورکیا دەگرتەوە، دواتر لە خولەکانیMGO نزیکەی 8 ساڵ بەردەوام کارم کرد وەک وەرگێڕی زمانی عەرەبی لەسەر ناسنامەی نەتەوە جیاوازەکان و ئایینە جیاوازەکان، لەسەر مافی مرۆڤ لەڕێخراوای جیهانی 3 ساڵ باڵێۆزی ئاشتی بووم، وە دواتریش بوومە ئەندامی ڕێکخراوی pdc پاکسی هۆڵندی وەدای، چەندین ساڵ کارم لەسەر کەیسی ئیزیدیەکان کرد.
گەورەترین کارم شانازی پێوە بکەم گەڕانەوەی چوار منداڵی ئێزیدی بوو، بۆ کەسوکارەکەی 18دەمژمێر ڕێمکرد.
دوای نزیکەی 20 ڕۆژ پارەمان کۆکردەوە، دیسان بۆ ئێزیدیەکان، لەگەڵ گرووپێک گەنجی سلێمانی خۆم بەڕێوەریانبووم.
چەندین نووسین و ڕەخنەی سیاسم هەبووە، دواتریش چەندین نووسینم لە سایت بڵاوبوەتەوە وە بڕوانامەی ڕێکخراوی عالەمی دیسکی ئەمریکام هەیە، لەسەر زمانی جەستە و ئەتەکییەت جگە لە نزیکەی 14 بڕوانامەی خولی ڕێکخراوە جیهانەکان لەسەر کاری مرۆڤایەتی و ڕۆژنامەنووسی.
لەئیستادا ساڵی 2024 ڕاوێژکاری یاسایم وە تقدیمی ماستەرم کردووە لە بواری یاسادا، بە هیوای بوون بە دادوەرم جگە لەوەی هەمیشە نووسین و هۆنراوە و بابەتەکانی تر من ڕەخنە گرێکی سیاسیم.
لە کاری ڕۆژنامەیی لە بواری ژنان و کۆمەڵگە لە پەرتووکی نووسینی ژن بەشدار بووم چەندین بابەتم بڵاوبوتەوە.
وەکوو ڕۆژنامەنووسێکی جەنگیش لە جەنگەکانی داعش بەردەوام بوونم هەبوە و 2 لە سەنگەر لە مردن گەڕاوینەتەوە.
سوپاس بۆخوا لە دوای ئەوەی لەتللوەرد بە قەناس لێماندرا سەلامەت دەرچوین.
وەک یەکەم ژنی باشووریش بە قاچاخی چوینە ناو شاری #کۆبانێ# چەندین جار لە ڕۆژاوا ماینەوە، چەند ڕووداومان بینی.
لە ئێستا خەریکی نووسینی دوو پەرتووکم، یەکیان گێڕانەوەی ژیانی خۆمە و تێکەڵ بەو ڕووداوانەی لە ژیانمان وە کاریگەریی کلتور لەسەر ژن ڕووداوەکان.
وە پەرتووکێکی تریش ئەوەیان لەسەر بابەتێکی تر. [1]