گۆڕستانی کۆنی گوندی ئامۆکانی سەربە شارەدێی هەریر، بەهۆی هێما و نیشانەی جۆراوجۆری سەر کێلەکانی، تایبەتمەندییەکی وەرگرتووە.
گۆڕستانەکە کۆمەڵێک گۆڕی تێدایە و دەکەوێتە سەنتەری گوندی ئامۆکان لە سنووری شارۆکەی شەقڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر، سەتان کێلی گۆڕستانەکە بە هێمای شمشێر، تفەنگ، خۆر، سینگی ئافرەت نەخشێنراون و بووەتە جێگەی سەرنجی هاووڵاتییان و گەشتیاران.