لە ماوەی ساڵی 2016دا، (178) ئافرەت ڕوویان لە شەڵتەر کردووه و داڵدەدراون، لەوانە (152) ئافرەتیان کێشەکانیان چارەسەرکراوه و گەڕاونەتەوە ناو ژیانی ئاسایی و 26 ئافرەت لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەپارێزرێن، هەر لە شەڵتەری داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو (56) منداڵ خزمەتکراون کە لەگەڵ دایکیاندا هاتوونەتە شەڵتەر، لەوانە (52) منداڵیان شەڵتەریان لەگەڵ دایکیاندا بەجێهێشتووه و تەنها (4) منداڵ لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەژین.