داهاتی مانگی 2ی ساڵی 2017ی سندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی کە لەلایەن خێرخوازانەوە پێشکەشکراوە
لەگەڵ ڕێزو سوپاسی زۆرو تایبەتمان بۆ هەموو ئه و خێرخوازو چاکەکارانەی کە بە پاره و خێرو چاکەکانیان پشتگیریی و پشتیوانی صندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەکەن کە لە خزمەت خانەکانی منداڵان و بەساڵاچووان و پەککەوتەکان و ئافرەتاندایە، هاوکارییەکان بە دۆلارو دینارو شت و مەک بۆ مانگی 2ی 2017 بەمجۆرەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
بڕی ئه و پارانەی بە دیناری عێراقی لە ماوەی مانگی 2ی ساڵی 2017دا پێشکەش بە صندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی کراون بریتین لە(3،468،250 - سێ ملیۆن و چوارسەدو شەست و هەشت هەزارو دوو سەدوو پەنجا) دینار کە لەلایەن (9) هاووڵاتی و چاکەخوازه و دامەزراوەوە پێشکەشکراوه و بە دۆلاری ئەمریکیش بریتییە لە (300 - سێسەد) دۆلار کە لەلایەن خێرخوازان لە (زانکۆی جیهان)ەوە پێشکەشکراوە.
لەم خاڵانەی خوارەوەدا ناوی خێرخوازان و چاکەکاران و بڕی هاوکارییەکانیانە دەخەینەڕوو:
1 بڕی ئه و پارانەی بە دراوی دیناری عێراقی و بەشێوەی کاش گەیشتوون بە لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکان بریتین لە (3،468،250 - سێ ملیۆن و چوارسەدو شەست و هەشت هەزارو دوو سەدوو پەنجا) دینار کە لەلایەن (9) هاووڵاتی و چاکەخوازه و دامەزراوەوە پێشکەشکراون.
2 بڕی ئه و پارانەی بە دراوی دۆلاری ئەمریکی و بەشێوەی کاش گەیشتوون بە لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکان بریتین لە (300 - سێسەد) دۆلار کە لەلایەن خێرخوازان لە (زانکۆی جیهان)ەوە پێشکەشکراوە.
3 ئه و شمەک و پێداویستیانەش کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خێرخوازانەوە پێشکەشکراون بەپێی ئەم لیستانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
سندوقەکە تایبەتە بە خانەکانی (نەوجەوانان، ساوایان، بەساڵاچووان و پەککەوتەکان، داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو) و سەر بە بەڕێوەبەرێتی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانییە کە دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانیه و یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی خێرخوازان و چاکەکاران دەکەین و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازین و پێیان دەڵێین خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ماڵ و منداڵتانەوە.