وەک بەشێک لە بەدیهێنانی شەفافییەت لە بەڕێوەبردندا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرجەم ناوی خێرخوازان و بڕی ئه و پاره و هاوکارییانەی بەخشیویانەتە صندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ هەر مانگێگ بڵاودەکاتەوە.
بڕی ئه و پارانەی بە دیناری عێراقی لە ماوەی مانگی یەکداو لە ڕۆژی 1ی 1ی 2017 تا 31ی 1ی 2017 پێشکەش بە صندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی کراون بریتین لە(7،671،250 - حەوتملیۆن و شەش سەدو حەفتاو یەک هەزارو دوو سەدو پەنجا) دینار کە لەلایەن 17 هاووڵاتی و چاکەخوازەوە پێشکەشکراوه و بە دۆلاری ئەمریکیش بریتییە لە (3200 - سێ هەزارو دوو سەد) دۆلار کە لەلایەن حەوت هاووڵاتی و چاکەخوازەوە پێشکەش کراوە.
ئەمانەی خوارەوە ناوی خێرخوازان و چاکەکاران و بڕی هاوکارییەکانیانە:
1 بڕی ئه و پارانەی بە دراوی دیناری عێراقی و بەشێوەی کاش گەیشتوون بە لیژنەی پێشوازی بریتیبوون لە (7،671،250 - حەوت ملیۆن و شەش سەدو حەفتاو یەک هەزارو دوو سەدو پەنجا) دینار کە لەلایەن 17 هاووڵاتی و چاکەخوازەوە پێشکەشکراوه.
2 بڕی ئه و پارانەی بە دراوی دۆلاری ئەمریکی و بەشێوەی کاش گەیشتوون بە لیژنەی پێشوازی بریتیبوون لە (3200 - سێ هەزارو دوو سەد) دۆلار کە لەلایەن حەوت هاووڵاتی و چاکەخوازەوە پێشکەش کراوە.
3 هیچ شت و مەک و پێداویستییەک لەلایەن خێرخوازانەوە لە مانگی یەکدا نەگەیشتووە بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.
سندوقەکە تایبەتە بە خانەکانی نەوجەوانان، ساوایان، بەساڵاچووان و داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و سەر بە بەڕێوەبەرێتی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانییە کە دیوانەکەی لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانیه و یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.