فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ تا ئێستا 16 هەزار و 467 چەتەی داعش کوژراون و 89،5% بەری ڕاستی موسڵ ڕزگار کراوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزە هاوبەشەکانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و دەرەنجامی گشتی ئۆپەراسیۆنی موسڵیان خستەڕوو.
عەمید یحیا ڕەسول، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا وتی: دەرەنجامی کوژراوەکانی چەتەکانی داعش تا دوێنێ گەیشتە 16 هەزار و 467 کەس.
هەروەها وتیشی: بەری چەپی موسڵ 100% لەژێر کۆنترۆلی هێزە ئەمنییەکانمدایە، ژیانی ئاسایی بۆ گەڕاوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەشی ئەو وتەبێژە وتی: لەو ماوەیەدا 679 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراوە، 6661 بۆمبی چێندراو پوچەڵ کراوەنەتەوە، هاوکات 11 بنکەی چەتەکانی داعش وێران کراون 217 پشتێنی بۆمبڕێژکراو پوچەڵ کراوەنەتەوە، 47 فرۆکەی سیخۆری چەتەکانی داعش خراونەتە خوارەوە و 76 کارگەی بۆمبدروستکردن وێران کراون.
یحیا ڕەسول ئاماژەی بەوەش کرد: 89،5% ناوچەکانی بەری ڕاستی موسڵ ڕزگار کراونن تەنیا چەند گەڕەکێکی کەم ماون کە ڕزگار بکرێن.
لەبارەی قۆلی باشوری ڕۆژئاوای موسڵیش جەختی کردەوە: قۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی پێشڕەوی بەرچاویان بەدەستهێناوە بەرەو شاردەێی قەیرەوان و بەعاج.
عەمید یەحیا ئاماژەی بەوەش کرد: تا ئێستا 11 هەزار خێزانی ئاوارە و 128 خێزوانی دیکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان لە موسڵ.
لە لایەکی دیکەشەوە وتەبێژێک بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەناوی جون دوریان ئاشکرای کرد: تا ئێستا 300 بەمبڕێژکراو و 200 تونێلی داعشیان تێکشکاندوە.
هەروەها وتیشی: هێزە عێراقییەکان قوربانی بە هەموو شتێک دەدەن بۆ ڕزگارکردنی موسڵ و لەناوبردنی داعش، داعشیش زۆری نەماوە و نزیک بوەتەوە لە لەناوچوون لە موسڵ، بەم زوانە ئاڵای عێراق لە هەموو شوێنێکی موسڵ دەشەکێتەوە و ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین.
16-05-2017