- یان کۆبیش لە وتەیەکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەم دواییانە نیازی خۆیان ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت لەکاتێکی دواتری ئەمساڵدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن.
- بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکیا، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ #پەیەدە# لە 15 و 20ی ئایار لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی سمێڵکای نێوان باشورو ڕۆژئاوای کوردستان-ەوە، بە دوو کاروانی جیاواز، نزیکەی 100 بارهەڵگر، چوونەتە ناوچەکانی ژێردەستی پەیەدە.[1]
- وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیاوە بۆ بە شداریکردن لە پرسەی #نەوشیروان مستەفا#، سەردانی گردی #زەرگەتە#یان کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دانا.
- پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا کچێکی کوردی ئێزدی لە لای ڕاستی شاری #موسڵ# ڕزگارکرد و دوو سەرکردەی داعش لەهەمان ئۆپراسیۆندا کوژراون.[2]
- ئەمڕۆ بلدۆزەرکانی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنی خاپوورکردنی سووری #ئامە#دیان دەستپێکرد کە لەلایەن یونسکۆوە بە شوێنەواری مێژوویی ناسێندراوە.
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپەدا، 18 چالاکوان و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە ئزمیر دەستگیرکران.[3]