دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزیری #کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو#، ئاماژەبەوەدەکات، بەهۆی پشتگوێخستنی کەرتی کشتوکاڵ، ڕێژەی ئەوانەی وازیان لە کاری کشتوکاڵی هێناوە دەگاتە 40%، دەشڵێت 36%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەرێم دراونەتە وەزارەتی شارەوانی.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە ساڵانی ڕابردوودا 67%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان خەریکی کشتوکاڵکردن بوون، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی کشتوکاڵ لە لایەن حکومەتەوە ئه و ڕێژەیە دابەزیوە بۆ 16%.
وتیشی بەهۆی پشتگوێخستنی کەرتی کشتوکاڵ ڕێژەی ئەوانەی وازیان لە کاری کشتوکاڵی هێناوەدەگاتە 40%.
ئه و وەزیرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، ئه و زەوییە کشتوکاڵییانەی کە بوونەتە موڵکی شارەوانی و پاشان بۆ یەکەی نیشەجێبوون و پڕۆژە بەکارهاتوون، لە دوای ڕووخانی ڕژێم 1 ملیۆن و شەست سەد و پەنجا هەزار دۆنم بوون کە دەکاتە 36%ی زەوی کشتوکاڵی هەرێم.
سەبارەت بە نەبوونی سنووری دیاریکراوی هەندێ شارەوانی و دروستکردنی کێشە بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، نەورۆز مەولود، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەت بە بەشداریی نوێنەری پارێزگاکان پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی سنووری شارەوانییەکان و ئەگەر کێشەکە چارەسەرنەکرا ئەوا بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.
وەزیری شارەوانی، ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردرا کە شارەوانی قەرەبووی ئەو زەوییانە بکاتەوە کە کراونەتە پڕۆژە لە سنووری ماستەرپلانی شارەکان.
ناوبراو، وتیشی ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە نەبوونی ماستەرپلان لە قەزای کەلار هەروەها کێشەی جووتیاران لەو ناوچەیەدا، بە نووسراو ئاگاداری شارەوانی ئەو قەزایانە کراوەتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.
26-05-2017