(#ئومێد خۆشناو#)
چەند ڕۆژێکه وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە چەند سایتێکی بێ ئیش،بۆتە بابەتێکی هەرزان بازاڕ وەک ئەوەی هەنگوینیان لە دار دۆزیبێتەوە،دەربارەی دەنوسن وقسان دەکەن!.
هەرچەند نەم دەویست هیچ سەبارەت بە بابەتێکی وا پووچ بڵێم،بەڵام لەسەر داوای چەند هەڤاڵێکی ئازیز بەکورتی دەڵێم.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئەمریکی،لە هەنگاوێک بۆ بەگەڕخستنی تواناکانی لاوانی کەمپی بەحەرکە،ژمارەیەک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو،بۆ چاندنی خیار.
لەکاتی تەواو بوونی پڕۆژەکە منیش یەکێک له و کەسانە بووم،بانگێشتکرابووم.
لەوێش لەسەر داوای ئه و ڕێکخراوە یەکەم بەرهەمی ئه و خیارەیان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد بەسەر دانیشتوانی کەمپەکەی دابەش بکەین.
ئەمە کورتەی بابەتەکە بوو،بەڵام دەمەوێ بڵێم.
ئه و ڕێکخراوە وەک چالاکی خۆیان وێنەکانیان بڵاو کردوتەوه.
من باوەڕی تەواوم به و تێفکرینە ئایینیە هەیه،کە دەڵی چاکەی بە دەستی ڕاست بکه و دەستی چەپ ئاگادار نەبێت.
بۆنموونە کاتی خۆی کە خانوی پەرلەمانتاریم پێشکەش بە منداڵانی ئۆتیزم کرد،من باسم لێوە نەکرد،بەڵکوو کوڕە شەهیدێکی هەڤاڵم باسی کردو ئینجا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
ئەگەر منێک خانوو ببەخشم شەرم بکەم باسی بکەم،عەیبێکی زۆر گەورەیه،باسی بەخشینی چەند کیلۆ خیارێک بکەم!.
هەرچەند زۆر باش ئەوە دەزانم،چەند ساڵێکه لەژێر چاودێری ومیکڕۆسکۆب وفوکسی نەیارانم،بۆیه دوای هەشت جار لەهاک کردنی ئیمێڵ و واڵەکەم،سوپاس بۆ خودای گەورە هیچ شتێکی منیان دەستنەکەوت تا شەرمەندە ببم لەگەڵ خۆم وهەڤاڵانم وحزبەکەم.
هەر بۆیه ئەگەر عەیبە وشەرمیی من بەخشینی چەند کیلۆ خیارێک بیت،هەزار جار سوپاس بۆ خیار!.
لەکۆتایدا دەڵێم سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە،هەر بۆیه لەبەر خاتری ئه و مانگی بەخشینە،گەردەنتان ئازادبێت وهەڵپەڕن وجونان بدەن چی نەتان کردوە بیکەن،وەسلام
26-05-2017