بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، نوێنەری دەستنیشان کراوی پەرلەمانی ئێران بۆ شارەکانی سنە و دیواندەرە و کامێران، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاووڵاتیانی کورد دەردەکرێن و بەرپرسانی دایرەکان خزم و کەسوکاری خۆیان لە شوێنەکانی تری ئێرانەوە دێنن و بە موچەێیکی زۆرەوە لە سەر جێگای کوردەکان دایدەنێن.
ئەو نوێنەرە لە درێژەی قسەکانیدا بۆ هەواڵنێرە حکومییەکان ئاشکرای کرد و گوتی، لەو دوایانەدا کەسێک لە دیواندەرەوە سەردانی کردین و لە گەڵ داخوازییەکەیدا پێی گوتین لە تاقیکردنەوەی دەرچوە و وەرگیراوە. بەڵام ئیستا دەبینین کەسێکی تر و لە پارێزگاێیکی ترەوە لە سەرجێگەکەی دانراوە، وهەروەها زۆر کەس دەبینیین کە لە شوێنەکانی ترەوە هاتونە کوردستان و وەریشگیراون و کاری ئیدارییان پێدراوە و دەپرسم ئەوە لە کوێوە هاتوون ؟ دەڵێن لە تاقیکردنەوەکان درچوین !
بێکاری لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سنە، ورمێ و کرماشان و ئیلام هەمو کاتێک بە داتای دژبەیەک لە لایەن بەرپرسانەوە بڵاو دەکرێتەوە، بۆ نمونە لە ساڵی 95 دا بە پێی لێدوانی ع نوێنەری دەستنیشان کراوی شاری سنە ژمارەی بێکاران لە پارێزگادا 60 % بڵاو کرایەوە و سەنتەری ئاماری ئێرانیش لە سەرەتای ساڵی 94 دا ڕێژەی بێکاری لە پارێزگادا زیاتر لە 16%بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەم داتایە پارێزگای لوڕستان لە پلەی 2 بە زۆرترین ڕێژەی بێکارییەوە لە ئێراندایە و پارێزگای سنە و کرماشان و ئیلام بە ڕێکی لە نێوان 28 و 32 لە سەدی بیکاری ڕاگەیەندراوە.
لە ساڵی 95 دا داهاتی ساڵانەی هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە نێونجی ئێران زۆر نزم تر بوە کە بە پێی داتاکان یەک ملیون و نیم بوە. ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە نێونجی سەرانە لە ئێراندا 3 ملیون و چوارسەدهەزار ڕاگەیەندراوە.
هەر لەو بوارەدا جێگری کارو باری ئابوری و پەرەپێدانی پارێزگای کوردستان بۆ ساڵی 1395 سەرچاوەی بانکی پارێزگای شتێک لە نێوان 5 هەزار ملیارد تمەن لە قاو دا و ڕایشیگەیان کە ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لە گەڵ 7 لە سەدی سەرچاوە بانکییەکانی جوغڕافیای ئێران.
داهاتی سەرچاوەی سروشتی و کانزاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرابەرە لە گەڵ 35 لە سەدی کانزاکانی ئێران، بەڵام تەنیا 7 لە سەدی داهاتە دەسکردەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
http://www.kmmk.info/ku/6802
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
28-05-2017