دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
قائیمقامی هەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند، لەماوەی یەک ساڵدا لیژنەکانی چاودێری بازاڕ 80 شوێنی بازرگانیيان داخستووه و بڕی ئه و سزایەشی بەهۆی سەرپێچیيەوە لةخاوەنةکانیان وەرگیراوە، بریتی بووە لە 87 ملیۆن و500 هەزار دینار.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە30 ئایاری2017، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بەوەکالەت لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەوةی خستەڕوو، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەشداربوون و تێیدا ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ڕێکخستنەوەی بازارِ و شار بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر خستۆتەڕوو و وەڵامی پرسیارەکانیشیان دانەوە.
قایمقامی هەولێر وتیشی لەسنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەک لیژنەیان بۆ چاودێری داناوە، بەڵام ئەوەی ئەمرِۆ کە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باسیان کردووە تایبەت بووە بە کارەکانی لیژنەی چاودێری بازارِ کە لەسەر خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو کە لەماوەی یەک ساڵدا لیژنەکانیان سەردانی 451 شوێنی بازرگانی و هوتێل و مۆڵیان ثشکنيوة و کۆی ئه و سەرپێچیانەشی دەستی بەسەردار گیراوە بریتیی بووە لە 367 شوێنی بازرگانی لەوانەش 80 شوێن داخراون و بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی بچووکیشەوە ئاگاداری کۆتایی دراوە بە 287 شوێن و هروەها 84 شوێنیش دەست خۆشی لێ کراوە.
لەبارەی بڕی ئه و سزایانەی له و شوێنانە وەرگیراون نابراو هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئه و پارەیەی لەبەرامبەر ئه و سەرپێچیانە وەک سزا وەرگیراوە بریتی بووە لە 78 ملیۆن و500 هەزار دینار و کۆی گشتی کاڵای دەست بەسەرداگیراویش بریتی بووە لە 59 تەن و 924 کیلۆ.
نەبەز عەبدولحەمید، ئاشکراشیکرد، ئه و کۆمپانیایانەی بەناوی شارەوانیەوە پارەیان لەهاوڵاتیان وەرگرتوه و سەرپێچیان کردووە هەرکەسێک ئه و سەرپێیەی کردبێت پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوه و چەند کەسێکیش دەستگیر کراوە و ئەوەشی لەداهاتوو ئەمکارە بکات دەستگیریان دەکەن و بەپێی یاسا سزایان دەدەن.
30-05-2017