هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی گەورەی خەباتی نیشتیمانی و چینایەتی کوردستان و عێراق، هاوڕێ #عەزیز محەمەد# لە ناخەوە هەژاندمی.
هاوڕێ عەزیز محەمەدی نەمر لە قۆناغە جیاجیاکانی کاروانی تێکۆشان و خەباتی نەپساوەی چەپ و دیموکراسییدا هەمیشە جێگەی ڕێز و خۆشەویستی من و هاوڕێکانی ترمان بووە. چونکە کەسایەتییەکی لێبوردە و سنگفراوان بووە و هەمیشە ڕێزی لە بیروڕای جیاواز گرتووە و ئەوەندەی پێی کرابێت خەباتی کردووە بۆ یەکڕیزی و پێکەوە هەڵکردن و نزیککردنەوەی ڕێبازە جیاوازەکانی بزووتنەوە چەپ و دیموکراسییەکان.
کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە گەورەیە بە خەسارەتێکی قورس دەزانین بۆ ڕەوتی خەباتی چینایەتی بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای عێراق و کوردستاندا، کە لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە قوربانیدان و تێکۆشانی هەمەلایەنە هەیە لە پێناو جۆشدانی کۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕانەی دیموکراسیی و چەپ بۆ بە دیهێنانی ئامانجی لە مێژینەی چەوساوەکانی کوردستان و عێراق.
بەرزو نەمر بێت گیانی پاکی هاوڕێ عەزیز محەمەد
سەرکەوتوو بێت ڕێبازی خەباتی دیموکراسی چەپی شۆڕشگێر
فاروقی مەلا مستەفا
31-05-2017