هەردەوان مەحمود کاکەشێخ.
مامۆستا لە #بەشی ڕاگەیاندن#، کۆلێژی ئەدەبیات لە #زانکۆی سەڵاحەدین#.
لەدایکبووی ساڵی 1979 لە شاری #هەڵەبجە# لە #باشوری کوردستان#، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە هەڵەبجە دەستپێکردووە تاوەکو ساڵی 1988، لەو ساڵەدا بەهۆی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە هاتووەتە شاری #سلێمانی#. قۆناغی خوێندنی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان بەهۆی ململانێی نێوان حیزبەکان و لێکەوتەکانی شەڕی ناوخۆ، لە ساڵی 2002 لەشاری #هەولێر# نیشتەجێ بووە.
بڕوانامەی (ڕاهێنەری دیبەیتی ئەکادیمی)، ساڵی 2015 لە زانکۆی ئەپەڵاچن ستەیت لە ویلایەتی کارۆلاینای باکور- ئەمەریکا، وەرگرتووە.
بڕوانامەی ماستەر لە ئابووری پراکتیکی(Applied Economics)، ساڵی 2011 لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، وەرگرتووە.
بەکالۆریۆس لە زانستی ئابووری ساڵی 2000 لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، وەرگرتووە.