دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەهۆی کەمی ئه و بڕە گەنمەی لە جوتیارانی پارێزگاکانی سلێمانی و هةلَةبجة وةردةطيريَت، وەزارەتی کشتوکاڵ پێشنیاريکردوە لە پارێزگاکانی تر قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشنیارەکەی ڕەتکردۆتەوە.
بۆ ساڵی 2017 وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە کە تەنها 433 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، له و ڕێژەیە تەنها 115 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەردەگیرێت.
ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئه و بڕیارەی حکومەتی عيَراق دەرچوو لەسەر کەمکردنەوەی گەنمی جوتیاران و ئه و بڕە گەنمەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرابوو زۆربوو پێشنیارێکمان ئارِاستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی، بەڵام ڕەتکرایەوە.
بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون وتیشی، پێشنیارەکەمان باسی لەوەکرد، کە لە پارێزگاکانی تر قەرەبووی سلێمانی بکرێتەوە، بەڵام لە بەغداوە پێیان وتین ئەگەر لە ڕێژەی گەنمی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک قەرەبووی سلێمانی بکرێتەوە ئەوا سەرجەم وەرگرتنەکە ڕەتدەکەنەوە.
پێشتر دواڕِۆژ بەدواداچوونێکی وردی کردبوو لەسەر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن سایلۆکانەوە و لە بەدواداچوونەکە دەرکەوتبوو کە بۆ ساڵی 2017 چاوەڕێی دەکرێت لە پارێزگای سلێمانی 600 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنرێت، بەڵام تەنها 115 هەزار تۆن لەلایەن سایلۆکان وەردەگیرێت.
08-06-2017