- لە سنووری خورماتوو چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕ ڕوویدا، لە ئەنجامدا هێرشەکەی داعش تێکشکێندرا و ژمارەیەک چەکداریان کوژران، دوو پێشمەرگەش شەهید و شەشی دیکەش بریندار بوون.
- هەردوو بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پڕۆژەکەی پارتی و یەکێتییان بۆ کاراکردنەوەی پەڕلەمان بە فەڕمی ڕەتکردەوە.
- بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی بێرسڤی یەک، تایبەت بە ئاوارەکان لە #زاخۆ#، 14 دوکان سووتاون.[1]
- عەبدولکەریم عومەر، وەزیری دەرەوەی کانتۆنی #کۆبانی# ڕایگەیاند، تورکیا بە بەستنی ئاوی #فورات# بەسەر وڵاتی سوریادا، ڕێگری لە چوونی ئاوی پێویست بەرەو سوریا کردوە و لەدەرئەنجامدا ئەو بابەتە، کەمئاوی کۆبانی و تەبقای بەدواوە بووە.[2]
- دەستەی چەتەکانی جەبهەی نوسرە و ئەحراری شام گوندەکانی باسوفانێ و باشمرێ شارۆچکەی شێراوەی سەربە #عەفرین# تۆپباران دەکەن.
- بەمەبەستی ڕێگریکردن و دەربڕینی نیگەرانی له داگیرکردنی زەوییەکانیان بۆ فراوانکردنی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و کردنی بە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی بێستانسوور گردبوونەوە.[3]
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستاندا دادەبەزێت و ڕێژەی تۆز و خۆڵیش بەرز دەبێتەوە.[4]
- وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ سنورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان داناخات، ئەگەر هەرێم ڕیفراندۆم ئەنجام بدات.
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پێشنیاری یەکێتی و پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتییەکەی ڕایگەیاند، ئەوەی باسکراوە مژدەبەخشینەوەی نەدەویست و بنەمای کێشەکە سەرۆکایەتی هەرێمە.[5]