نووسەر و هەڵبەستڤان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
دوایی چەندین ساڵ لە ململانێیەکی سەختدا لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆستن لە ئەمریکا، ئەمڕۆ 18-6-2017 هەڵبەستڤان و نووسەر گوڵنار عەلی کۆچی دوایی کرد.
گوڵنار عەلی، هەڵبەستڤانێک بوو کە لەسەر ئاستی کوردستان ناوبانگیی خۆی هەبوو، خاوەن توانا و بەرهەمی شیاوە بوو، گوڵنار بە زمانێکی خۆش و بە فەرهەنگێکی دەوڵەمەند هەڵبەستەکانی دەنووسی.
لە ساڵی 1974 لە گوندی باڵەتەی سەر بە پارێزگای #دهۆک# لە دایکبووە.
لە ساڵی 1992 -1993 دیپلۆم لە بواری مامۆستایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە.
لە ساڵی 2009 بڕوانامەی بەکالوریۆس لە ئەدەبییاتی زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.
بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەنووسی و لە بواری وەرگێڕانیش ڕۆڵی هەبوو وچەند تیکستێکی ئەدەبی لە ئینگلیزیەوە کردووەتە کوردی.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی شاعیر ئەمانەن:..=KTML_End=
-هەیڤ و دوازدە هەیڤ، 2006- دهۆک
-لاڤژا کەڤنەواەرەکێ خەمبار، 2008- دهۆک
-روحا مان هێش پاکیزیەی ب ئینگلیزی My Soul Still a Virgin، 2010 - بۆستن /ئەمریکا
-هەناسەک ژ تیپین خەونا سنۆران، 2012- دهۆک
-للنوارس تنوح قصائدی، 2014 - دهۆک
-کوردینیا -رۆمانێکی کوورت بە عەرەبی، 2015- شام[1]