#وەزارەتی نەوتی عێراق# بڕی داهات و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە مانگی ڕابردوودا 101 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەی چوار ملیار و 623 ملیۆن دۆلار بووە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 100 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەشی چوار ملیار و 591 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی بەیاننامەکە هەناردەی نەوتی #کەرکووک#یش لە مانگی ڕابردوودا 700 هەزار بەرمیل بوە و داهاتەکەشی 32 ملیۆن دۆلار بووە.
بە وتەی جیهاد بەرمیلێک نەوت بە 47 دۆلار و 727 سەنت فرۆشراوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئه و نەوتەی هەناردەکراوە لە لایەن 35 کۆمپانیای نێودەوڵەتی، لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر عەمیە و عەمبارەکانی نەوتی ناو دەریای کەنداو و بەندەری جەیهان لە تورکیا بارکراوە.
رووداو
23-06-2017