ئەندامێکی لیژنەی ژنان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ملیۆنێک بێوەژن لەئێستادا لە عێراقدا هەن و داواشدەکات هاوکاری پێویست بکرێن.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2017 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەپێی دوایین داتای ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق 878 هەزار و 455 بێوەژن لە عێراق هەن کە 203 هەزاریان تەمەنیان لە نێوان 14 49 ساڵیدایە و 675 هەزار و 198 کەسیشیان تەمەنیان لە 50 ساڵی و بەرەو سەرەوەیە.
وتیشی، ئه و ئامارە هیچ کام لە پارێزگاکانی موسڵ و ئەنبار و قەزای حەویجە لە کەرکووک و بێجی و شەرگاتی لە پارێزگای سەلاحەدین تیانیە بەهۆی بارودۆخی ئەمنییانەوە، هەروەک پێشڕەوی هێزە ئەمنیەکان بۆ ئازادکردنی موسڵ ژمارەی بێوەژنانی دوو هێندە کردووە بەتایبەتیش دوای ئەوەی داعش پڕۆسەی لەناوبردنی پیاوانی چاودێری خێزانەکانی ئەنجامدا.
رێزان ئاماژەشیدا، پێویستە حکومەت و دامەزراوەکان گرنگی به و ژمارە زۆرە بدەن، بەتایبەت له و ناوچانەی کە بەهۆی شەڕ و ناکۆکیەوە ژنان دووچاری هەژاری و نەداری بوونەتەوە لە کەمپی ئاوارەکاندا. چجای ئه و ژمارە زۆرەی دیکە کە لەسەرانسەری عێراقدا هەن و تاکو ئێستا لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە مافە سەرەتاییەکانیشیان پێنەدراوە.
ئامارەکەی ئه و پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو هیبە قەسەس، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری ئافرەتان لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند 1.6 ملیۆن بێوەژن لە عێراقدا هەن و لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین و خوشکانی ئێزیدیمان بوونە قوربانیی ڕفاندن و بەشودانی بە زۆر لە لایەن ڕێکخراوی داعشەوە.
دوارۆژ
23-06-2017