دەرهێنەرێکی کوردە و دەرهێنەری فیلمی #دوورگەی مرواری#یە
سالی 1973 لە سلێمانی لەدایک بووە.
ساڵی 1992 پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی شانۆی تەواو کردووە.
ساڵی 2008 کۆلێژی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵانی 1988 بۆ 1992 بەشداری زۆرێک لە شانۆکانی کردووە وەک دەرهێنەرو وەک ئەکتەر.
ساڵی 1997 دەرهێنانی بۆ شانۆیی (هەپی دەیس) کردووە.
کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی دۆکیومێنتەری (ماندوو) کردووە.
دەرهێنەری فیلمی دۆکیومێنتەری (دەروێش)ە.
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەرە لە فیلمی (جێهێشتن بۆ مانەوە)دا.
ساڵی 2012 سکریپتی 9:00ی شەوی نوسیوە.
ساڵی 2013 ئەندامی لیژنەی دادوەران بووە لە فیستیڤاڵی گەنجانی ساڵدا بۆ بواری سینەما.
ساڵی 2013 سکریپتی (شیلانە)ی نوسیوە.
ساڵی 2013 سکریپتی (یەکەمین چیرۆک)ی نوسیوە.
ساڵی 2014 کورتە فیلمی (یەکەمین چیرۆک)ی دەرهێناوە، کە فیلمەکە بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵدا کردووەو خەڵاتی باشترین فیلمی بردووە لە ڤیستیڤاڵی کۆلکاتای نێودەوڵەتی لە هیندستان، هەروەها بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی کان لە ساڵی 2015 دا.
ساڵی 2015 سکریپتی (دورگەی مراواری) نوسیوەو ساڵی 2016 دەرهێنانی بۆ کردووە. کە ئەم فیلمەش بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی کردووەو چەندین خەڵاتی بردوەتەوە.